وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان:
تورکیا بەردەوامە لە دەستگیرکردنی سیاسەتوانانی کورد
بەشی جیهان- عوسمان بایدەمیر بە ئاماژە بە درێژەی دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسیی کورد لە تورکیا، دەڵێت مومکینە منیش لە داهاتوودا زیندانی بکرێم.
بە پێی هەواڵی کوردپڕێس، عوسمان بایدەمیر سیاسەتوانی کوردی تورکیا و شارەوانیی پێشووی ئامەد پاش دەستگیری و زیندانی‌کرانی ئایهان بیلگن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان، بۆتە جێ‌نشینی ئەو. بەڵام بایدەمیر بە ئاماژە بە ئەگەری درێژەی دەستگیری و زیندانیی چالاکانی سیاسیی کوردی تورکیا، لەوە دڵنیا نییە کە خۆیشی لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
عوسمان بایدەمیر لەوبارەوە بە گۆڤاری "فارێن پاڵسی"ی وت: ئەگەر لە مانگی داهاتوودا سەردانی ئێرە بکەن (نووسینگەی پارتی دیموکراتیکی گەلان)، لەوە دڵنیا نیم کە من لە پۆستی وتەبێژیی HDP ببینینن. هیوادارم بیلگن ئازاد بکرێت، بەڵام بە داخەوە بەو جۆرە نابێت و مومکینە منیش دەستگیر بکرێم.
بایدەمیر وتیشی: سیستەمی سیاسیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هاوشێوەی سیستەمی سەدام حسێنە. ئەوان دەیانەوێ حکوومەتی تاک‌پارتی دامەزرێنن. ئەمە مۆدێلێکی هاوشێوەی کوریای باکوورە.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70497  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 21 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کەرکووک، هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی پەسەند کرد
گرووپی "شنه‌"ی شاهۆی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات
غه‌رامه‌ و باجی وامی بانکی که‌متر له‌ 100 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشرێت
هه‌واڵی نائۆمیدکه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نل نێنرژی له‌ پاشکه‌وتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاریی تاران- مۆسکۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت
یەکێتی هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە کەرکووک دەکات
ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ پارێزگای دێرسیم کوژرا
لێکۆڵینه‌وه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی لافیته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی ئه‌ردۆغان له‌ سویسرا ده‌ستی‌پێکرد
سەرۆکی ستادی هەڵبژادنەکانی کوردستان رایگەیاند
فراکسیۆنی پارتی: چاوه‌ڕێ بووین یه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. هه‌ڵه‌دنی و هاوشێوەکانی با خۆیان تاقی بکەنەوە
تایوان موشته‌ریی نوێی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌که‌ماندا نه‌ ڕاسپارده‌ی که‌س قبووڵ ده‌که‌ین و نه‌ ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌ده‌ین
ئامانجمان له‌ سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندیی ئابووری و هاوکاریی ناوچه‌که‌یه‌
وتاری کۆمه‌ڵناسی بۆکانی له‌ کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕووسیادا قبووڵ کرا
پێشوازی میوانانی نه‌ورۆزی له‌ جێژنه‌کانی "نه‌ورۆزگا‌" له‌ ئیلامدا
ئیمکانات