لە زانکۆی پەیام نووری مەهاباد؛
کۆڕبەندی سەرتاسەری نزیکبوونەوەی ئایینزاکان و یەکڕیزی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت
بەشی فەرهەنگ و هونەر- سەرۆکی زانکۆی پەیام نووری مەهاباد ڕایگەیاند: کۆڕبەندی سەرتاسەری نزیکبوونەوەی ئایینزاکان و یەکرێزی ئیسلامی لەم زانکۆیەدا بەڕێوە دەچێت.
مەعرووف خەلیلی لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم کۆڕبەندە لە ڕۆژی ١٢ی گوڵان کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی بەرزڕاگرتنی مامۆستا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە زانکۆی پەیام نووری مەهاباد بەڕێوە دەچێت.
زیادیشی کرد: تەوەرەکانی ئەم کۆڕبەندە برییتن لە: لەسێبەری ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، مەترسیەکان سەر نزیکبوونەوەی ئایینزاکان لە ڕوانینی قورئانییەوە، ڕێکارەکانی بە کردەوەیی کردنی نزیکبوونەوەی ئایینزاکان لە ڕێگای حەدیسەکانی پێغەمەر، پێویستی نزیکبوونەوەی ئایینزاکان، ڕۆڵی زانکۆکانی جیهانی ئیسلام لە نزیکبوونەوەی ئایینزاکان، ڕابوونی ئیسلامی، کاریگەری ناوچەیی و جیهانی نزیکبوونەوەی ئایینزاکان و چەندین بابەتی گرینگی دیکە.
ناوبراو پەرەپێدانی فەرهەنگ و ناسراوەکانی ئیسلام، بەرەڤانی لە قورئان و نەریتەکانی پێغەمەری ئیسلام، لێکتێگەیشتنی بیرمەندانی ئیسلام لە بواری باوەڕ، فیقهی، کۆمەڵایەتی و سیاسی، پەرەپێدانی بیرۆکەی نزیکبوونەوەی بیرمەندان و زانایانی جیهانی ئیسلام، ئاگادار کردنەوەی خەڵک هەمبەر بە پیلانەکانی دوژمنان و پێکهێنانی بەرەیێکی یەکگرتوو لە بەرانبەر پیلانگێرییەکان وەکوو ئامانجەکانی ئەم کۆڕبەندە ناو لێبرد. 
خەلیلی داوای لە خەمخورانی ئیسلام و یەکڕیزی ئیسلامی کرد کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆڕبندەکە تا ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٦ وتار و لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بۆ ناونیشانی ئینتەرنتی  www.mahabadpnu.ir بنێرن.
 

کۆدی بابه‌ت: 70501  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶  |  کاتژمێر: 0 : 16

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات