واشنتۆن پۆست هه‌واڵی دا؛
ئه‌مه‌ریکا 1000 هێزی سه‌ربازیی دیکه‌ بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سووریا ده‌نێرێت
به‌شی جیهان- به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکا، سه‌ره‌ڕای 950 هێزی سه‌ربازی جێگیر له‌ سووریا، 1000 سه‌ربازی دیکه‌ بۆ یارمه‌تیدان به‌ هێزه‌ کورد و عه‌ره‌به‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌قه‌، بۆ ئه‌م وڵاته‌ ده‌نێردرێن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا نووسی: به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ نوێیه‌ی که‌ بڕیاره‌ کۆتاییه‌که‌شی هێشتاکه‌ ده‌رنه‌بڕاوه‌، نزیک به‌ 1000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ست­پێکردنی دوایین ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌قه‌دا ده‌نێردرێنه‌ سووریا.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن جه‌میز ماتیس­ وه‌زیری به‌رگری و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکاوه‌ پشتڕاست بکرێته‌وه‌.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان به‌و کورد و عه‌ره‌بانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌دا به‌شدارن، ده‌نێردرێنه‌ سووریا.
ئه‌مه‌ریکا پێشتریش 500 هێزی ناردووه‌ته‌ سووریا و له‌م حه‌فتانه‌ی دواییشدا 200 هێزی مارێنس (هێزی ده‌ریایی) و 250 هێزی ڕه‌نجه‌رزی ناردووه‌ته‌ سووریا.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌کانی به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌کان پاش هه‌نارده‌کردنی هێزی تازه‌ وێده‌چێت هێزه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌ شێوازی ڕاسته‌وخۆ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی دژ به‌ داعش­دا به‌شداری بکه‌ن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 70521  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶  |  کاتژمێر: 10 : 36

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
داوا لە کوردەکان دەکرێت پێش لەناوچوونی داعش ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان کۆتایی پێبێنن
فراکسیۆنە ئیسلامخوازەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا بۆ پێکهێنانی هەرێمی مووسڵ تێدەکۆشن
ژووری ئۆپەراسیونی تووڕەیی فورات ئاکامی توێژینەوەکانی کومیتەی ئەندازیاران و کارناسان سەبارەت بە بەنداوی تەبقای ڕاگەیاند
بەهۆی تەقینەوەی پردی گەورە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاتوچۆ و گواستنەوە لە ڕەقە وەستاوە
هەڵوێستی جیاوازی بزووتنەوە سیاسییە کوردەکانی سووریا سەبارەت بە پیکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردی
هاوپەیمانان بژاردەیێکی چاکتر لە کوردەکانی نییە/ ئامانجی ئێمە ئەوەیە توندئاژۆیی لە سووریا کۆتایی پێبهێنرێت
گفتوگۆی نێوان بەغدا و ڕۆما بۆ سەندنی ١٠ کۆپتەری سەربازی بۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراق
کەسێک کە قسەی لەو چەشنە دەکات تیرۆریستە
قۆناغی دووهەمی دانووستانەکان بۆ گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکە دەستی پێکرد
Li Amedê qedexe
Ji bo Yuksek 8 sal û 9 meh cezayê girtinê hat dayîn
Erdogan: Em ê bi ser Minbicê ve herin
Husiyan bi fûzeyên balîstîk êrişî Erebistana Siûdî kirin
Meclîsa Kerkûkê biryara bilindkirina Ala Kurdistanê pesend kir
Îran û Rûsyayê 14 belgeyên hevkariyê îmze kirin
ئیمکانات