ناڕەزایەتی کوردەکانی سووریا هەمبەر بە دانانی ناوچەی ئارامی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا
بەشی جیهان- بەرپرسی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا دەڵێت کوردەکان گرفتێکیان لە گەڵ دانانی ناوچەیەکی ئارام بۆ ئاوارەکان نییە، بەڵام ئەم بابەتە نابێ لە لایەن تورکیاوە ئیدارە بکرێت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ئارانیووز، لە رۆژانی ڕابردوو نزیک بە ١٥ هەزار ئاوارە گەیشتنە شاری مەنبەجی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا. شەڕڤان دەروێش، وتەبێژی هێزی هاوبەشی کورد- عەرەبی سووریا وتوویەتی کە ئەو خەڵکە لە ناوچەی دیرحافر و خەفسە گەیشتوونەتە مەنبەج و ئەم پرسە لە خۆیدا داکۆکییە لە زەروورەتی جێگرکردنی ناوچەیەکی ئارام لە سووریا. پشتیوانی و پاراستنی خەڵکی سەڤیل ئەرکی سەر شانی ئێمەیە.
سینەم محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا، لەوبارەوە دەڵێت: کوردەکان لە گەڵ دانانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریادا کێشە و گرفتیان نییە، بەڵام ئەو ناوچەیە نابێت لە ژێڕ کۆنتڕۆڵی تورکیا بێت.
ناوابراو بە ئارانیووزی وت: ناوچەی ئارام دەرەوەستی بە چۆنیەتی بەڕێوەبردن، شوێنی دیاری‌کراو و ئەوەی کە چێ کۆنتڕۆڵی دەکات، هەیە. ئەگەر ئەو شوێنە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا بێت، ئێمە قبووڵی ناکەین.
سینەم محەمەد جەختی لەوەش کردەوە: کوردەکان دژی جێگرکردنی ناوچەی ئارام بۆ ئاوارەکان لە سێ کانتۆنی کۆبانی، عەفرین و جەزیرە نین، بەڵام بەوەشەوە نابێ ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵ و ئیدارەی تورکیا بێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70544  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۶  |  کاتژمێر: 21 : 57

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کەرکووک، هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی پەسەند کرد
گرووپی "شنه‌"ی شاهۆی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات
غه‌رامه‌ و باجی وامی بانکی که‌متر له‌ 100 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشرێت
هه‌واڵی نائۆمیدکه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نل نێنرژی له‌ پاشکه‌وتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاریی تاران- مۆسکۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت
یەکێتی هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە کەرکووک دەکات
ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ پارێزگای دێرسیم کوژرا
لێکۆڵینه‌وه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی لافیته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی ئه‌ردۆغان له‌ سویسرا ده‌ستی‌پێکرد
سەرۆکی ستادی هەڵبژادنەکانی کوردستان رایگەیاند
فراکسیۆنی پارتی: چاوه‌ڕێ بووین یه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. هه‌ڵه‌دنی و هاوشێوەکانی با خۆیان تاقی بکەنەوە
تایوان موشته‌ریی نوێی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌که‌ماندا نه‌ ڕاسپارده‌ی که‌س قبووڵ ده‌که‌ین و نه‌ ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌ده‌ین
ئامانجمان له‌ سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندیی ئابووری و هاوکاریی ناوچه‌که‌یه‌
وتاری کۆمه‌ڵناسی بۆکانی له‌ کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕووسیادا قبووڵ کرا
پێشوازی میوانانی نه‌ورۆزی له‌ جێژنه‌کانی "نه‌ورۆزگا‌" له‌ ئیلامدا
ئیمکانات