"من و بایسیکڵ" خەڵاتی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمگەلی وەرزشی مسۆگەر کرد
بەشی فەرهەنگ و هونەر- سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان لە پێدانی پەیکەرەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمگەلی وەرزشی بەو ئەنجومەنە هەواڵی دا.
کامڕان ڕەزایی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری کوردپرێس، وتیشی: فیلمی بەڵگەیی "من و بایسیکڵ" لە دەرهێنانی لەتیف فەتاحی و بەرهەم هێنانی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان خەڵات و پەیکەرەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمگەلی وەرزشی مسۆگەر کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو فیلمە کە پێشتریش پەیکەرەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆشدی پێبەخشرابوو، بەسەرهاتی ژیانی کابرایەکی بەساڵاچووە کە بە بایسیکڵەکەی سەردانی زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی کرماشان دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی کرماشان ڕوونی کردەوە: یەزدان باقری کاری فیلم هەڵگرتنەوەی ئەو بەرهەمەی لە ئەستۆ بووە و نادر مۆمیوەندیش کاری دەنگهەڵگرییەکەی ئەنجام داوە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70551  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 2 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات