دەمیرتاش لە دادگەی سزای مەرسین:
ئێمە ترسێکمان لە تۆتالیتاریستانی تورکیا نییە
بەشی تورکیا- دەمیرتاش لە دادگەی سزات مەرسین ڕایگەیاند کە پارتی دیموکراتیکی گەلان هیچ ترسێکی لە کردەوە تۆقێنەرەکانی تۆتالیتاریستان و دەسەڵاتدارانی تورکیا نییە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی Dihaber، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە رێگەی ڤیدئۆ کۆنفڕانسەوە لە دادگەی ئاشتیی وەجزاریی مەرسین وێرای بەرگری لە خۆی بۆ ئەو تۆمەتانەی خراوتە پاڵی، ڕایگەیاند: من هاوسەرۆکی سێهەمین پارتی گەورەی تورکیام. هاوسەرۆکەکەی دیکەی پارتەکەمان بە شێوەیەکی یەک‌لایەنە ئەندامێتیی لە پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە. ئەو کارە تاوانە و دەزگای قەزا بۆی نییە ببێتە دارەدەستی تاوانباران.
دەمیرتاش جەختی لەوە کردەوە: ئێمە ڕیز دەگرین لە سیستەمێکی قەزایی دادپەروەرانە، بەڵام با هەمووان بزانن کە ئێمە هیچ ترسێکمان لەو تۆقاندنانەی کە تۆتالیتاریستان لە تورکیا پەرەیان پێ‌داوە، نییە.
شیاوی ئاماژەیە، دادستێنی مەرسین لەو دۆسیەدا، لە سزانامەیەکدا بۆ دەمیرتاش بە تۆمەتی "ئیهانەکردن بە حکوومەتی کۆماریی تورکیا، دەزگای قەزا، دامودەزگای سەربازی و پۆلیسی تورکیا"، خوازیاری ٤ تا ٨ ساڵ زیندان بووە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70554  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 15 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات