ڕێککەوتنی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ دانانی ڕێڕەوێکی فەرمی له کێلیی سەردەشت
بەشی ئێران / ئازەربایجانی ڕۆژئاوا – پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: لەگەڵ هەر دوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی و وەزیری ئابووری هەرێمی کوردستان له سەر دانانی ژێرخانێکی پێویست و دامەزراندنی ڕێڕەوێکی فەرمی هەر دوو لا سەبارەت به سنووری کێلی شاری سەردەشت ڕێککەوتنمان کردووه.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، "قوربانعەلی سەعادەت" له ڕێوڕسمی ناساندن و ڕێزنانی فەرمانداری شاری سەردەشت که پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنچشەممه له هۆڵی کۆبوونەوەکانی فەرمانداریی شاری سەردەشت بەڕێوه چوو، وێڕای تیشک خستنه سەر ئەم بابەته وتی: کۆڵبەری له بازاڕچەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەو شێوەی ئێستا جێی قبووڵ کردن نییه. گەڵاڵەیەکمان داڕشتووه و پرس و ڕاوێژی پێویستی خۆمان لەگەڵ وەزیری ئابووری و گومرۆک تەواو کردووه و بۆ پەسەند کردنی ئاراستەی لێژنی دەوڵەت کراوه که ئەگەر پەسەند بکرێت ئەوا کۆڵبران لەو دۆخه نالەباره دەرباز دەبن و باری کەسایەتیان دەپارێزرێت و داهاتیشیان پتر دبێت.
قوربانعەلی سەعادەت ڕوونیشی کردەوه: له کاتی هەرەسی بەفر له 9ی مانگی ڕێبەندان و گیان له دەستدانی کۆڵبەره سەردەشتییەکان هاوخەمی خۆمان دەربڕی و لێژنەیەکمان بۆ لێکدانەوه له نزیکەوە نارد بۆ شاری سەردەشت که هەر لەو نێوندەدا سەردانی ماڵی کۆڵبەره گیان بەختکردووەکانیان کرد. ئێمه دژی خەڵک نین و له پێناوی دابین کردنی ئاسایشی ئەوان هەوڵ دەدەین و ڕێزیان لێ دەگرین و له هەمان کات دا دەبێ هەوڵ بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورکانمان به شێوەی جیدی بێت.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جەختیشی کردوه: له بۆ به ڕێڕەو و سنووری نێودوڵەتی کردنی سنووری کێله هەوڵی خۆمان دەخەینه گەڕ. هەر لەم پێناوەشدا لەگەڵ پارێزگارانی هەولێر و سلێمانی و وەزیری ئابووری هەرێمی کوردستان، هەر دوولا له سەر دانانی ژێرخانێکی پێویست و دامەزراندنی ڕێڕەوێکی فەرمی گەیشتووینەته ڕێککەوتن و له ساڵی داهاتووەوە بیناکردنی بینای ئیداری و شوێنی فیزیکی گومرۆک، ئیدارەی ڤیزا و پەرژین کردنی شوێنی بازاڕچه وەک دیکەی بازاڕچه فەرمییەکان له لایەن هەر دوولاوه له سەر سنوور دەست پێدەکات که هەوڵمانه بەر له دست پێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری یان کەمێک پاش هەڵبژاردنەکان به کۆتایی بگەیێنین.
ناوبراو زیادیشی کرد: به فەرمی بوون و به سنووری نێودەوڵەتی کردنی سنووری کێله دەبێ له لایەن بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات بێت و ئەمه له دەسەڵاتی من و بەرپرسانی هەرێم دا نییه.  
 
کۆدی هەواڵنێر: 60109

کۆدی بابه‌ت: 70558  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 20 : 56

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پەیوەندیی ئەمریکا و کوردانی سووریا پاش داعش درێژەی دەبێت
تورکیا خراپترین سەردەمی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ به سەر دەبات
کورد بەشێکە له ڕۆح و گیانی وڵات
ئەمریکا و ڕوسیا سەبارەت به بەردەوامیی هاوکارییەکانیان له بواری سووریادا ڕێککەوتن
ئێزدییەکان دژی بەڕێوەچوونی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن له ناوچه ئێزدی‌نشینەکانی نەینەوا
ئەمریکا تەنانەت دوای ئازادکردنەوەی ڕەقەش چەک بۆ یەپەگە دەنێرێت
جێگرکردنی چوار بنکەی فەرماندەیی لە لایەن داعشەوە لە حەویجە
پێکهێنانی وڵاتێک لە سنوورە پێشووەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی عێراقە
گۆڕان بەمەرجەوە گشت‌پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان قبووڵ دەکات
پێویستە بڕیاری بەڕێوەبردنی گشت‌پرسی لە لایەن پەرلەمانەوە بدرێت نەک حیزبێکی سیاسییەوە
پێویستە دۆخی نائاسایی درێژەی هەبێت
سەرۆک‌کۆمار و نوێنەرە کوردەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە کوردستان
40 یانەی قورئانی لە دیواندەرە چالاکی دەکەن
داوا دەکرێت سوپای عێراق بنێردرێتە کەرکووک
جێگری پێشووی ئەردۆغان بە "خۆفرۆش" ناوی لێ‌برا
ئیمکانات