وەزیری نەوتی عێراق:
هەولێر داهاتی فرۆشتنی ١٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی نەداوەتە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پارلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ١٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەڵام داهاتەکەی ڕادەستی بەغدا نەکردۆتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامە لوبنانی "العرب الیوم"، هۆشیار عەبدوڵڵا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە کە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێوەندی بە کەمیی سەرچاوە داراییەکانی هەرێمەوە نییە، چونکە ئامارەکان باس لە دابین بوونی سەرچاوەی دارایی پێویست لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ناوبراو هەروەها جەختی کردۆتە سەر پێویستی دەرهێنانی بەپەلەی دۆسیەی نەوت لە ژێردەستی پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە مەبەستی دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەو پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە پێشتر سەبارەت بە داهاتە نەوتییەکانی هەرێم پرسیاری لە جەبار لەعیبی، وەزیری نەوتی عێراق کردووە و نابراو پێی وتووە کە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٦دا زیاتر لە ١٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتی ئەو بڕە نەوتە هەناردە کراوەی نەداوەتەوە بەغدا.

کۆدی بابه‌ت: 70566  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۷  |  کاتژمێر: 18 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پەیوەندیی ئەمریکا و کوردانی سووریا پاش داعش درێژەی دەبێت
تورکیا خراپترین سەردەمی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ به سەر دەبات
کورد بەشێکە له ڕۆح و گیانی وڵات
ئەمریکا و ڕوسیا سەبارەت به بەردەوامیی هاوکارییەکانیان له بواری سووریادا ڕێککەوتن
ئێزدییەکان دژی بەڕێوەچوونی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن له ناوچه ئێزدی‌نشینەکانی نەینەوا
ئەمریکا تەنانەت دوای ئازادکردنەوەی ڕەقەش چەک بۆ یەپەگە دەنێرێت
جێگرکردنی چوار بنکەی فەرماندەیی لە لایەن داعشەوە لە حەویجە
پێکهێنانی وڵاتێک لە سنوورە پێشووەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی عێراقە
گۆڕان بەمەرجەوە گشت‌پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان قبووڵ دەکات
پێویستە بڕیاری بەڕێوەبردنی گشت‌پرسی لە لایەن پەرلەمانەوە بدرێت نەک حیزبێکی سیاسییەوە
پێویستە دۆخی نائاسایی درێژەی هەبێت
سەرۆک‌کۆمار و نوێنەرە کوردەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە کوردستان
40 یانەی قورئانی لە دیواندەرە چالاکی دەکەن
داوا دەکرێت سوپای عێراق بنێردرێتە کەرکووک
جێگری پێشووی ئەردۆغان بە "خۆفرۆش" ناوی لێ‌برا
ئیمکانات