بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی سووریا:
پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سیاسه‌ته‌ دژه‌کوردییه‌کانی تورکیادا شه‌ریکه‌
به‌شی تورکیا- بزاڤی TEV-DEM ڕایگه‌یاند که‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سیاسه‌ته دژه‌کوردییه‌کانی تورکیا هاوپه‌یمان و شه‌ریکی ئه‌و وڵاته‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هاوارنیووز، بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی سووریا (TEV-DEM) له‌ به‌یاننامه‌یێکدا کاردانه‌وه‌ی به‌ چالاکی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ناوچه‌ی خانه‌سۆری شه‌نگال نیشان دا و ڕایگه‌یاند: ئه‌و داپه‌ڕانه‌ی که‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامی ده‌دات جارێکی دیکه‌ نیشان ده‌دات که‌ ئه‌م پارته‌ له‌ سیاسه‌ته‌ دژه‌کوردییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هاوپه‌یمان و شه‌ریکی ئه‌و وڵاته‌یه‌. هێزه‌کانی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ 3ی مارچی 2016دا هێرشه‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر خانه‌سۆر له‌ شه‌نگال ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌ ژماره‌یێکی زۆر له‌ هێزه‌کانی خۆڕاگری شه‌نگال کوژران و بریندار بوون. بۆ ڕاگرتنی پێکدادانه‌کان هه‌وڵێکی زۆر ئه‌نجام درا به‌‌ڵام هێزه‌کانی پارتی و ئاکپارتی پاشه‌کشێیان نه‌کرد و له‌سه‌ر زیادبوونی ته‌نگه‌ژه‌کان پێداگرییان کرد. ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌ دژی خه‌ڵکی کوردی ئێزدی ژماره‌ی هێزه‌کانی خۆی له‌ شه‌نگالی زیاد کردۆته‌وه‌.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ خه‌ڵکی کوردستانی سووریا له‌ یه‌که‌مین ڕۆژه‌وه‌ پشتیوانیمان له‌ کورده‌کانی ئێزدی و شه‌نگال کردووه‌ و ئیزن ناده‌ین جارێکی دیکه‌ قه‌تلوعامی خه‌ڵکی کوردی ئێزدی دووپات ببێته‌وه‌. به‌ڵام له‌ ئێستادا هێزه‌کانی پارتی و تورکیا خه‌ریکن هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل. ئێمه‌ ئیزن ناده‌ین ئه‌و کارانه‌ی که‌ داعش له‌ شه‌نگالی ئه‌نجامی داوه‌ له‌ هه‌ندێ ڕێگای دیکه‌دا دووپات ببێته‌وه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70586  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 8 : 57

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات