به‌ربه‌سته‌کانی سیاسه‌تی تورکیا له‌ سووریا/ یاشار یاکیس*
به‌شی وتار/ جیهان- تورکیا به‌ربه‌ستی نوێی تووش بووه‌ له‌ سووریادا. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ یه‌ک له‌و به‌ربه‌ستانه‌ به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی ڕووسیاوه‌ بێت له‌ ئه‌لباب هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باکووری سووریا. ڕووسیا نێوبژیڤانیی نێوان تورکیا و سووریای کرد تاکوو به‌ر به‌ هه‌موو چه‌شنه‌ پێکدادانێکی ڕاسته‌وخۆی نێوان سوپای ئه‌و دوو وڵاته‌ بگرێت. ڕووسیا قه‌ناعه‌تی به‌ هه‌ردوو لایه‌ن هێنا تاکوو له‌ شاڕێی حه‌ڵه‌ب- مه‌نبه‌ج هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باشووری ئه‌لباب که‌ڵک وه‌رنه‌گرن.
کوردپرێس: تورکیا ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌کوو سیگنالێک له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت که‌ ده‌لاله‌ت ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مۆسکۆ هاوڕا نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوپای تورکیا به‌ مه‌به‌ستی جووڵه‌ به‌ره‌و باشوور له‌و شاڕێیه‌ که‌ڵک وه‌ربگرێت. به‌مه‌شه‌وه‌ مه‌ترسیی ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ که‌ ئه‌و خه‌ته‌ له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ به‌کار بهێندرێت. وێده‌چێت کورده‌کان به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی کۆریدۆرێکی بالفعل له‌ نێوان دوو کانتۆنه‌که‌ی خۆیاندا له‌و خه‌ته‌ که‌ڵک وه‌ربگرن.
له‌وانه‌یه‌ کورده‌کان نه‌یانه‌وێت وه‌کوو کۆریدۆرێکی کوردی ناوی لێبێنن چوونکه‌ ئه‌و کاره‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ ڕێگا بۆ تورکیا خۆش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مه‌به‌ستی بڕینی ئه‌و کۆریدۆره‌ زیاتر به‌ره‌و باشوور جووڵه‌ بکات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ دیمه‌شق به‌ مه‌به‌ستی ئازاردانی ئه‌نقه‌ره‌ هاوڕا بێت له‌گه‌ڵ کاری له‌و چه‌شنه‌. نیشانه‌گه‌لێک پێمان ده‌ڵێت سیناریۆیێکی له‌و چه‌شنه‌ به‌ کرداری ده‌کرێت.
دووهه‌مین کێشه‌ش به‌ کاره‌کانی ڕووسیا و ئه‌مجاره‌یان له‌ مه‌نبه‌ج ڕووی داوه‌. پاش گه‌مارۆی ئه‌لباب و ڕووخانی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ستی سوپای تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان وتی: "ئه‌گه‌ر بێتو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ڕێکبکه‌وین تورکیا به‌ره‌و مه‌نبه‌ج و پاشان به‌ره‌و ڕه‌قه‌ش ده‌ڕوات."
له‌سه‌ر ئیتیفاقی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج گرووپی سه‌ربزێوی پشتیوانیکراوی ئه‌مه‌ریکا که‌ به‌ نێوبژیڤانیی ڕووسیا پێکهێنرا کۆنتڕۆڵی چه‌ندین گوندی ڕۆژئاوای مه‌نبه‌جی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سووریا کرد. ئێستاکه‌ ئاڵای ڕووسیا، ئه‌مه‌ریکا و سووریا له‌ ته‌نیشت ئاڵای YPGدا له‌ باڵاخانه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی مه‌نبه‌ج ده‌شه‌کێته‌وه‌.
دۆخێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر بۆ تورکیا خولقاوه‌. له‌و ڕووه‌وه‌ که‌ لایه‌نه‌ پشتیوانی‌کراوه‌کانی دیمه‌شق پشتیوانیی مۆسکۆشیان له‌سه‌ره‌ تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌بێته‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ ڕووسه‌کان. ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مه‌نبه‌ج ڕوو ده‌دات ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ مۆسکۆ- واشنتۆن به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ جووڵه‌ی سه‌ربازی تورکیا به‌ره‌و مه‌نبه‌ج گه‌یشتوونه‌ته‌ ئیتیفاقێکی ناڕاسته‌وخۆ.
کێشه‌ی سێهه‌م پێوه‌ندیی به‌ به‌شداریی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ناوبردنی داعش له‌ پێته‌ختی ئێستاکه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌ واتا ڕه‌قه‌یه‌. ئه‌نقه‌ره‌ پێ خۆش بوو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌ هاوکاری هێزه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان و به‌ بێ به‌شداریی YPG ڕوو بدات به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا پێ خۆش نه‌بوو یه‌کێتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ تێکبدات.
دوایین هه‌واڵ له‌ واشنتۆنه‌وه‌ دڵخۆشکه‌ر نییه‌. سه‌رۆک کۆمار دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی به‌ پێنتاگۆن دابوو له‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ڕاپۆرتێک ئاراسته‌ بکات و بژارده‌کانی شکستی داعش لێکبداته‌وه‌. ئێستاکه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئاماده‌ کراوه‌ به‌ڵام هێشتاکه‌ تره‌مپ پشتڕاستی نه‌کردۆته‌وه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرته‌که‌ ڕانه‌گه‌یێندراوه‌. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی هێشتا پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا، YPG ئێستاش هاوپه‌یمانێکی گرینگ و متمانه‌پێکراوه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان.
ژێنڕاڵ ستفان تاونسێند فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌داعش ڕایگه‌یاند: "هیچ نیشانه‌یێک نییه‌ که‌ دال بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی YPG مه‌ترسییه‌ بۆ تورکیا." وێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ هه‌وڵێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ ئه‌نقه‌ره‌ بهێندرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییێک به‌هۆی به‌شداریی YPGه‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌ له‌ئارادا نییه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان گوتی: تورکیا ناتوانێت به‌شداریی YPG له‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ قبووڵ بکات.
کێشه‌ی چواره‌م، پاش داخستنی فڕۆکه‌یێکی شه‌ڕکه‌ری جێتی سووریا (4ی مارچ) له‌ تورکیا و نزیک به‌ سنووری سووریا ڕووی دا. گرووپی ئه‌حرارولشام که‌ گرووپێکی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی سووریایه‌ و له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ پشتیوانیی لێده‌کرێت به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاره‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. فڕۆکه‌وانی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ خۆی نه‌جات دا و له‌ تورکیا نیشته‌وه‌.
ئه‌ردۆغان نیوه‌ی یه‌که‌می مارچ و له‌ نێوان ئاڵۆزییه‌کاندا سه‌ردانی ڕووسیای کرد. بڕیار وابوو ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌که‌ی خۆی ڤیلادیمیر پووتین هاوسه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی ئاستی باڵا (HLCC) وه‌ئه‌ستۆ بگرن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی ئاماژه‌پێکراویش نه‌بوایه‌ ئه‌رکه‌کانی ناوبراو له‌ مۆسکۆ زۆر قورس ده‌بوو. به‌رنامه‌ی HLCC ته‌وه‌ری زۆر ده‌گرێته‌وه‌ له‌وان چاوه‌ڕوانییه‌کانی تورکیا له‌ ڕووسیا بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان و کێشه‌ی ده‌رکردنی ڤیزا بۆ هاووڵاتییه‌ تورکه‌کان و هه‌روه‌هاش هێڵێکی بۆریی گاز.
هه‌روه‌هاش پرسی ڕه‌شنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تیی سووریا که‌ ڕووسیا له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌ستانه‌ و هه‌روه‌هاش کۆنفڕانسی کورده‌کان که‌ به‌ هیمه‌ت و هه‌وڵی ڕووسیا له‌ مۆسکۆ به‌ مه‌به‌ستی هاوکاری له‌گه‌ڵ YPG پێکهێنرا هێنایه‌ئاراوه‌. بڕیار وابوو ئه‌ردۆغان سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌ باس بکات. ئه‌و دوو سه‌رکرده‌ پێشتر توانیویانه‌ کێشه‌گه‌لێکی دژوار چاره‌سه‌ر بکه‌ن. با گه‌شبین به‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش ده‌توانن ئاوه‌ها کارێک ئه‌نجام بده‌ن.
* یاشار یاکیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی تورکیا و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌یه‌.
 
سه‌رچاوه‌: عه‌ره‌ب نیووز
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70591  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 10 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات