ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی:
داعش ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له‌ کورده‌کان سه‌نده‌وه‌/ هه‌لومه‌رجه‌که‌ گونجاو بێت له‌ عێراق جیا ده‌بینه‌وه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی شه‌ڕی دوو ساڵه‌ له‌گه‌ڵ داعش بوویه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له‌ کورده‌کان بسه‌ندرێته‌وه‌ جه‌ختیشی کرد: هه‌ر کاتێک هه‌لومه‌رجه‌که‌ گونجاو بێت له‌ عێراق جیا ده‌بینه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغد پرس"دا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی مافی یاسایی کورده‌کانه‌ وتیشی: هه‌ندێک له‌ وڵاتان پشتیوانی له‌ دابڕانی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق ده‌که‌ن.
به‌رواری جه‌ختی کرده‌وه‌: سه‌رکرده‌ کورده‌کان هه‌ر کاتێک هه‌لومه‌رجه‌که‌ به‌ گونجاو بزانن، ته‌نانه‌ت پاشهاته‌کان و ڕووداوه‌کانی داهاتووی ئه‌و ئاکاره‌ش هه‌رچی بێت له‌ عێراق جیا ده‌بنه‌وه‌.
به‌رواری سه‌باره‌ت به‌ ئیتیفاق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان زیادی کرد: سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌ تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌سه‌ر پێبه‌ندبوونی خۆیان به‌ یاساکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی یه‌کڕیزی له‌ عێراق جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ سیاسه‌ت پشتی به‌ لێدوان و جه‌ختی له‌و چه‌شنه‌ نه‌به‌ستووه‌ چوونکه‌ نیشانه‌گه‌لێکی گرینگ له‌مباره‌وه‌ به ‌تایبه‌ت هه‌ڵکرانی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌روه‌هاش نیشانه‌گه‌لێک له‌ هه‌ڵکرانی ئه‌و ئاڵایه‌ له‌ دیداری ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆک­ کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و هه‌روه‌هاش به‌شداریی مه‌سعوود بارزانی له‌ کۆنفرانسی ئه‌مدواییه‌ی میۆنیخدا ده‌بینرێت.
به‌رواری هه‌روه‌هاش وتی: سه‌رکرده‌ کورده‌کان هه‌رگیز نه‌هێڵن پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕواته‌ قۆناغی شه‌ڕه‌وه‌ و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌ ڕێگای زۆره‌وه‌ دابمه‌زرێت چوونکه‌ کورده‌کان و به‌غدا بڕیاره‌ له‌ داهاتوودا وه‌کوو دوو دراوسێ که‌ مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌ک بن.
ناوبراو هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێسته‌کانی پارته‌ کوردستانییه‌کان هه‌مبه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیشی کرد: سه‌رجه‌م پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌مباره‌وه‌ که‌ کامه‌ لایه‌ن زیاتر لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆییه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک ڕکابه‌ری ده‌که‌ن و هیچ لایه‌نێک بوێری ئه‌وه‌ی نییه‌ ڕاشکاوانه‌ دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ نێوان حیزبه‌ کوردییه‌کاندا به‌ تایبه‌ت له‌ سلێمانی ڕوو ده‌دات جۆرێک کێشمه‌کێشمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵانییه‌تی عه‌شیره‌یی که‌ ده‌ستی وڵاتانی ناوچه‌که‌ و به ‌تایبه‌ت ئێرانی له‌ پشته‌وه‌یه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتی سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندیی سه‌رکرده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پێوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر گوشاره‌کانی ئێران و به‌ ئامانجی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئه‌و دوو حیزبه‌ کوردستانییه‌ به‌ هه‌ڤیازیی سیاسی ڕوو ده‌دات و کورده‌کانیش دژ به‌وه‌ن.
به‌رواری سه‌باره‌ت به‌ وێنای هاوپه‌یمانیی نێوان پارتی له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌عوه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: نو‌خبه‌ سیاسییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ عێراق خه‌ساریان له‌ بنه‌مای ئیتیفاق و شه‌راکه‌ت له‌و وڵاته‌دا داوه‌. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئێستا ده‌ ساڵه‌ کۆمه‌ڵێک گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و نوخبه‌ سیاسییانه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێگیر کردنی فیدراڵیزم له‌ عێراق و یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی له‌و وڵاته‌ ده‌ستی‌پێکردووه‌.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکه‌ هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر تایبه‌ته‌ به‌ به‌شی سه‌ربازی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا له‌ حاڵێکدا عه‌بادی هێشتا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی نه‌داوه‌ و سه‌ره‌ڕای ڕێژه‌یێکی زۆری ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاوڕی له‌ داخوازیی هه‌ندێ له‌ وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ بڕینی هه‌نارده‌ی ده‌رمان بۆ هه‌رێم داوه‌ته‌وه‌.
به‌رواری ئاماژه‌ به‌ه‌ش ده‌کات: "ئێمه‌ هه‌ست ده‌که‌ین به‌غدا بڕیاری داوه‌ واز له‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ی له‌ ساڵی 2003دا په‌سه‌ند کرا بهێنێت، واتا ده‌ستووری فیدراڵیزم له‌ عێراق و حاکمیه‌تی زۆرینه‌ له‌و وڵاته‌.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ لایه‌نه‌کان له‌ نێوان کورده‌کان، سوننه‌ و تورکمانه‌کان له‌ عێراق وه‌کوو به‌کرێگیراوان له‌ سیسته‌مێکی دیکه‌دا چالاکی بکه‌ن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70607  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۸  |  کاتژمێر: 13 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کەرکووک، هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی پەسەند کرد
گرووپی "شنه‌"ی شاهۆی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات
غه‌رامه‌ و باجی وامی بانکی که‌متر له‌ 100 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشرێت
هه‌واڵی نائۆمیدکه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نل نێنرژی له‌ پاشکه‌وتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاریی تاران- مۆسکۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت
یەکێتی هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە کەرکووک دەکات
ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ پارێزگای دێرسیم کوژرا
لێکۆڵینه‌وه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی لافیته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی ئه‌ردۆغان له‌ سویسرا ده‌ستی‌پێکرد
سەرۆکی ستادی هەڵبژادنەکانی کوردستان رایگەیاند
فراکسیۆنی پارتی: چاوه‌ڕێ بووین یه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. هه‌ڵه‌دنی و هاوشێوەکانی با خۆیان تاقی بکەنەوە
تایوان موشته‌ریی نوێی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌که‌ماندا نه‌ ڕاسپارده‌ی که‌س قبووڵ ده‌که‌ین و نه‌ ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌ده‌ین
ئامانجمان له‌ سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندیی ئابووری و هاوکاریی ناوچه‌که‌یه‌
وتاری کۆمه‌ڵناسی بۆکانی له‌ کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕووسیادا قبووڵ کرا
پێشوازی میوانانی نه‌ورۆزی له‌ جێژنه‌کانی "نه‌ورۆزگا‌" له‌ ئیلامدا
ئیمکانات