یووسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دا:
مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی: چڕبوونەوەی کێشەکان و پێداگریی مەسعوود بارزانی لە سەر مانەوەی نایاسایی لە دەسەڵاتدا، هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و هۆشدارێکن بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "نون"، یووسف محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و تەشەنەسەندنی ئەو شەڕە لە ئاستی وڵات و  ناوچەدا، وتیشی: ئێمە لە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ تەواو شاندە دیپلۆماتیکی و ڕێکخراوەکان و وڵاتانی جیهانی داوامان لێ‌کردوون کە بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانی ئاوەها شەڕ و قەیرانێک یارمەتیدەرمان بن؛ چونکا ڕوودانی ئاوەها شەڕێک تەواو وڵاتانی ناوچە تێوەدەگلێنێت.
محەمەد وێرای داخوازیی لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ خۆبواردن لە هەرجۆرە پەیوەندییەک لە گەڵ سەرۆک و دەوڵەتی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان و واژۆکردنی ڕێککەوتننامە لە گەڵ ئەم دەوڵەتە، زیادی کرد: سەرۆک و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان نایاسایین و بە هۆی داخرانی پەرلەمانی کوردستانەوە ناتوانن بەڵێنەکانی خۆیان ببەنە سەر.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە داکۆکی لەوەی کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی جیدی لە لایەن مەسعوود بارزانییەوە بۆ کشانەوە لە دەسەڵات نەبینراوە، ڕایگەیاند: بۆ چالاک کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەبێ هەڵبژاردنێکی خێرا و پێشوەخت بەڕێوەبچێت؛ چونکا لە ئێستادا هەندێک لە پارت و ڕەوتە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زاڵبوون بە سەر هیزی چەکداریی فەرمی لە هەرێمی کوردستاندا تێدەکۆشن کە لە ئەگەری وەدی هاتنی ئەو شتە، پڕۆسەی سیاسی هەرێم دەکەوێتە مەترسییەوە و دەرگاکان لە ڕووی ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70635  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 1 : 50

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
لە سنووری دووزخورماتوو شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
ئیمکانات