پەیامی مەسعوود بارزانی بۆ هاتنی نەورۆز
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردیی لە هەموو خەڵکی کورد و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌قی پەیامی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، لە خوارەوە دەخوێننەوە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هەموو کوردانى ناوەوە و دەرەوەی وڵات و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان دەکەم. هیوای ساڵێکی خۆش و پڕ لە بەرەکەت و بەختەوەری بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
مانگى ئازار مانگى سەرکەوتن و خۆشی و ئێش و نەهامەتییەکانی گەلی کوردستان بووە. لەگەڵ ئەوەیشدا ئازار و نەورۆز بۆ گەلەکەمان هێمای تێکشکاندنی زوڵم و دەرکەوتنی ڕووناکی و ژیانەوە دەدات و، ئەوەیش بەو مانایە دێت کە قوربانیدان و خەبات ئەنجام و بەرهەمی دەبێت.
خۆڕاگری و قوربانیدانی بێ هەژماری گەلی کوردستان لە قۆناغە سەختەکانی خەباتدا، هەر لە بەرگریکردن لە مان و ناسنامەییەوە بگرە هەتا تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش دەبێ ئەنجامی هەبێت و، پێویستە ئەو خەبات و دەستکەوتانە یەک هەنگاویش بەرەو پاشەوە نەڕوات و، دەبێ گەلی کوردستان بگاتە سەروەریی خۆی و خاوەن بڕیار و چارەنووس و ژیانی خۆی بێت. هەر ئەوەیشە باشترین وەڵام و باڵاترین وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل.
ئەو قوربانییەی گەلی کوردستان داویەتی و ئەو فەرهەنگە بەرزەی لە پێکەوەژیان و لێبوردەییدا هەیەتی و ئەو قارەمانێتییەی پێشمەرگە تۆماری کردووە، لە چاوی جیهانیاندا شاراوە نییە و، ئێستا جیهان شانازی بە گەلی کوردستان و پێشمەرگە دەکات.
لەم بۆنەیەدا داوا لە خەڵکی سەربەرزی کوردستان دەکەم، ئومێدیان بەهێز بێت، چونکە بە دڵنیاییەوە خۆڕاگرییەکەیان بەرهەمی دەبێت. داوا دەکەم لە بەرانبەر هەر هەوڵ و دەنگێکدا خۆڕاگر بن کە بیەوێ بڕوابەخۆبوونیان لێ بستێنێتەوە و پاشکۆیی بچەسپێنێت. نەورۆز لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.
هەر لە خۆشیدا بن.
مه‌سعوود بارزانی
20ی مارچی 2017
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70646  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 12 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات