وێرای بیر‌هێنانەوەی رێنوێنییەکانی ئیمام خومەینی (رە)؛
عەدنان موفتی خوازیاری کاراکردنەوەی پەرلەمان و لێک‌نزیکبوونەوەی لایەنەکانی هەرێم بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرای بیرهێنانەوەی رێنوێنییەکانی ئیمام خومەینی (رە) کە فەرموویانە "ژار بخۆین باشترە لەپێناو بەرژوەندی گەلەکەمان"، وتی: لەیەکتر نزیک‌بوونەوە و تەنازول‌کردنمان بۆ یەکتر نە تەنیا ژار نییە، بەڵکوو ئابڕووکڕینەوەیە لە بەردەم نەوەی داهاتوو.
بە پێێ هەواڵی کوردپرێس، عدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە میانەی سێمینارێک لەژێر ناوی "ڕۆڵ و کاریگەری کورد و هەرێمی کوردستان لەگۆڕانکارییە دیبلۆماسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا" کە لە لایەن پەیمانگای "ناوین بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان" و بە هاوکاریی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بەڕێوەچوو، وتی: لەپێناو گەل و نیشتمانەکەمان پێویستە هەموو پێیەکەوە زاڵ بین بەسەر کەموکوڕییەکان و فەرەهەنگی ڕق و کینە و دۆخی ناوخۆ و جنێودان بەیەکتر، و ڕێگای برایەتی و خەباتکردن بۆ ئایندە بگرینەبەر.
ناوبراو دوای بەرزنرخاندنی پێگەی جەلال تاڵەبانی و مەحموود عوسمان وەک تاقە مامۆستایانی ژیانی لە بواری خەبات و سیاسەتدا، جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا سەرەڕای تەواو نیگەرانییەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچە، گەلی کوردی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکان لە گۆڕانکارییەکان بێ‌ئاگان.
عدنان موفتی بە ئاماژە بە ناکۆکییەکانی ناوخۆی هەرێم و بەکارهێنانی زمانی زەبەر و یەکترشکاندنەوەی لایەنەکان هەمبەر بە یەکتری، وتی: واباشە لەبری ئەو هەڵوێستانە ئاوڕێک بدەینەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئێستا کە زۆربەیان لەبەرژوەندیی گەلی کوردن بەتایبەت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بە باسکردنی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق لەلایەن بەرپرسانی ئەورووپی و ئەمریکییەوە ڕایگەیاند: دەبێ‌ بڕیاری جیابونەوەی کورد خۆی بیدات و ئاساییە بەرپرسێکی ئەمریکی یان بەرپرسێکی یەکێتی ئەورووپی باسی یەکپارچەیی خاکی عێراق بکات، چونکە ئەوان پابەندن بەسیاسەتی خۆیان.
ناوبراو وێرای بیرهێنانەوەی ڕێنوێنییەکانی ئیمام خومەینی (رە) سەبارەت بە بەرزنرخاندنی خزمەت و بەرژەوەندیی گەل، ڕەخنەی گرت لە ناکۆکی و دژایەتیی پارت و لایەنەکانی ناو هەرێمی کوردستان و وتیشی: وەک ئیمامی خومەینی (رە) فەرموویانە "ژار بخۆین باشترە لەپێناو بەرژوەندی گەلەکەمان"، کە لەیەکتر نزیک‌بوونەوە و تەنازول‌کردنمان بۆ یەکتر و وەلاوەنانی ناکۆکییەکان ژار نییە، چونکە ئەگەر ئەوە نەکەین نەوەی داهاتوو سەیریان لەعەقڵیەتی ئێمە دێت، لەبەرئەوە دەبێ‌ لەم شوێنەوە دەست پێبکەین، کە ڕاوەستاوە.
عەدنان موفتی بە ئاماژە بە زەرورەتی کاراکردنەوەی دووبارەی پەرلەمانی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە: خەباتکردن بۆ دیموکراسی و مەدەنی‌بوون دەبێ‌ لەسەقامگیری یاساوە دەست پێ بیکەن و ئەگەر پەرلەمان کارا نەکرێتەوە و حکوومەت ئەرکی خۆی جێبەجێ‌ نەکات لەبژێوی خەڵک و میدیا بەرپرسیارەتی تەواو هەڵنەگرێ‌ و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیی زیاتری نەبێ،‌ ئەوا ناتوانین کۆمەڵگەی مەدەنی بنیات بنێین.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بە گشتپرسییەکان ڕوونی کردەوە: دەوڵەت دروست‌کردن پڕۆسەیەکی زەمانبەرە و نەخشەڕێگای دەوێ‌ و ئەم کارە لە رێگەی گشتپرسییەوە ناکرێت، چونکە ڕیفراندۆم هەموو شتێک نییە.

 کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70648  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 13 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پارتی مکوڕه‌ له‌ سه‌ر جێبه‌جێ‌کردنی ده‌ست‌پێشخه‌رییه‌که‌ی بارزانی
هێرشی دووباره‌ی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر که‌مپی تازه‌ ئازادکراوی ته‌بقا
هه‌ندێ لایه‌ن ویستی شڵه‌ژاندنی دۆخی نێوان تورکه‌مان و کورده‌کانیان هه‌یه‌
سەرکردەیێکی حەشد لەبارەی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبییەوە قسە دەکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک نیگه‌رانه‌
داوا لە کوردەکان دەکرێت پێش لەناوچوونی داعش ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان کۆتایی پێبێنن
فراکسیۆنە ئیسلامخوازەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا بۆ پێکهێنانی هەرێمی مووسڵ تێدەکۆشن
ژووری ئۆپەراسیونی تووڕەیی فورات ئاکامی توێژینەوەکانی کومیتەی ئەندازیاران و کارناسان سەبارەت بە بەنداوی تەبقای ڕاگەیاند
بەهۆی تەقینەوەی پردی گەورە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاتوچۆ و گواستنەوە لە ڕەقە وەستاوە
هەڵوێستی جیاوازی بزووتنەوە سیاسییە کوردەکانی سووریا سەبارەت بە پیکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردی
هاوپەیمانان بژاردەیێکی چاکتر لە کوردەکانی نییە/ ئامانجی ئێمە ئەوەیە توندئاژۆیی لە سووریا کۆتایی پێبهێنرێت
گفتوگۆی نێوان بەغدا و ڕۆما بۆ سەندنی ١٠ کۆپتەری سەربازی بۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراق
کەسێک کە قسەی لەو چەشنە دەکات تیرۆریستە
قۆناغی دووهەمی دانووستانەکان بۆ گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکە دەستی پێکرد
Li Amedê qedexe
ئیمکانات