تورکیا هەرێم بۆ شەڕی پەکەکە و پەیەدە هان دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان لە گوشارخستنی تورکیا بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو هەڵگیرساندنی شەڕ لە دژی په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده، هەواڵی دا.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، قادر ڕه‌زگه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی کاروباری پێشمه‌رگه‌ و کاروباری شه‌هیدان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان بە میلله‌تی ڕایگه‌یاند: "عێراق و هه‌رێمی کوردستان ناتوانن به‌رگری له‌ سیاده‌ و سه‌روه‌ری خۆیان بکه‌ن و وڵاتانی دراوسێی عێراقیش ئاماده‌بوونی سه‌ربازیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت تورکیا که‌ هێز و بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ باشوری کوردستان هه‌یه‌".
ناوبراو وێرای ڕەخنەگرتن لە وتەکانی مەسعوود بارزانی کە بوونی پەکەکەی وەک لەمپەرێک لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شەنگال باس‌کردبوو، وتی: "ئایا بوونی هێزێکی کوردی که‌وا رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش و گرووپه‌ تیرۆرستیه‌کانی‌تر پێشێلی سه‌روه‌ری خاکی کردووه‌ یان بوونی هێزێکی بیانی وه‌ک تورکیا".
ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان وێرای ئاشکراکردنی گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو هەڵگیرساندنەوەی شەڕ لە ناو ماڵی کورد، زیادی کرد: "تورکیا کاریگه‌ری زۆرە له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککه‌وتنی سیاسی و ئابووریی له‌گه‌ڵ ئاک پارتی هه‌یه‌ و بۆیه‌ تورکیا ده‌یه‌وێت ڕۆڵی خۆی زیاتر بکات و گوشاره‌کانی خۆشی بۆ سه‌ر پارتی ده‌ستپێکردووه‌ به‌ ئامانجی ده‌ستپێکردن و به‌رپاکردنی شەڕ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌".
ڕەزگەیی بە گرێ‌دانەوەی ئەم مژارە بە  هۆکاری به‌ره‌وپێش چوونی پرسی کورد له‌ ناوچه‌که و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی هەرێم هەمبەر بەو دەرفەتە مێژووییە، وتیشی: "تورکیا ده‌یه‌وێت خۆشی بێته‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و سنووری مووسڵ به‌تایبه‌ت شه‌نگال که‌وا هەرێمی کوردستان دەلکێنێت بە کوردستانی سووریاوە، و بە جێگرکردنی هیزی دەسکردی رۆژ ده‌یانه‌وێت له‌ داهاتوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سازبێت له‌ نێوان په‌یه‌ده‌ و کانتۆنه‌کان و سوپای تورکیا و هێزی رۆژ".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70650  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۳۰  |  کاتژمێر: 14 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پارتی مکوڕه‌ له‌ سه‌ر جێبه‌جێ‌کردنی ده‌ست‌پێشخه‌رییه‌که‌ی بارزانی
هێرشی دووباره‌ی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر که‌مپی تازه‌ ئازادکراوی ته‌بقا
هه‌ندێ لایه‌ن ویستی شڵه‌ژاندنی دۆخی نێوان تورکه‌مان و کورده‌کانیان هه‌یه‌
سەرکردەیێکی حەشد لەبارەی هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبییەوە قسە دەکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک نیگه‌رانه‌
داوا لە کوردەکان دەکرێت پێش لەناوچوونی داعش ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان کۆتایی پێبێنن
فراکسیۆنە ئیسلامخوازەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا بۆ پێکهێنانی هەرێمی مووسڵ تێدەکۆشن
ژووری ئۆپەراسیونی تووڕەیی فورات ئاکامی توێژینەوەکانی کومیتەی ئەندازیاران و کارناسان سەبارەت بە بەنداوی تەبقای ڕاگەیاند
بەهۆی تەقینەوەی پردی گەورە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاتوچۆ و گواستنەوە لە ڕەقە وەستاوە
هەڵوێستی جیاوازی بزووتنەوە سیاسییە کوردەکانی سووریا سەبارەت بە پیکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردی
هاوپەیمانان بژاردەیێکی چاکتر لە کوردەکانی نییە/ ئامانجی ئێمە ئەوەیە توندئاژۆیی لە سووریا کۆتایی پێبهێنرێت
گفتوگۆی نێوان بەغدا و ڕۆما بۆ سەندنی ١٠ کۆپتەری سەربازی بۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراق
کەسێک کە قسەی لەو چەشنە دەکات تیرۆریستە
قۆناغی دووهەمی دانووستانەکان بۆ گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکە دەستی پێکرد
Li Amedê qedexe
ئیمکانات