وتەبێژی وەزارەتی دەروەی تورکیا:
شەکانەوەی ئاڵای هەرێم لە کەرکووک، بەزیانی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقە
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا وێرای ڕەخنەگرتن لە شەکانەوەی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک، ئەو کارەی بە مایەی زیان‌گەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق زانی.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی سەباح، حسێن موفتی ئۆغڵۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی گرت لە داخوازی بۆ شەکانەوەی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە ناوچەی کەرکووک.
ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا ڕوونی کردۆتەوە: دەستووری عێراق، چۆنیەتی ئیدارەی ناوچە کێشە لە سەرەکانی دیاری کردووە و ئەگەر بە پێچەوانەی ئەو یاسایە، داخوازییەکی یەک‌لایەنە سەبارەت بە دۆخی کەرکووک ئاراستە بکرێت، زیان دەگەیێنێت بە یەکگرتوویی و ئاسایشی عێراق.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتیشی: پێشدەستیی لەو چەشنە بە مانای پێشێل‌کردنی شۆناسی فرەکەلتووریی کەرکووکە.
موفتی ئۆغڵۆ ئەم بەیاننامەیەی لە کاتێکدا بڵاوکردەوە کە نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لە داخوازییەکی فەرمی لە ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک، داواکاری هەڵدانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پەنای ئاڵای عێراق لە تەواو ئیدارە دەوڵەتییەکانی پارێزگای کەرکووک بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70668  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱  |  کاتژمێر: 4 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
موقتەدا سەدر: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان خۆکوشتنە
نوخبە ئەمریکییەکان لە سەرۆک بوونی ترەمپ بەخۆدا دەشکێنەوە
مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ڕیفراندۆم دوا ناخرێت
Rûsya ji bo HSDê Amerîkayê hişyar kir: Em ê li wan xin
گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا بۆ سەربەخۆیی دەبێت
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
ئیمکانات