گەیشتنی هێزەکانی ڕووسی بە عەفرین بۆ چێکردنی بنکەی سەربازی
بەشی جیهان- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە بریاری سوپای ڕووسیا بۆ چێکردنی بنکەیەکی سەربازی لە کانتۆنی کوردنشینی عەفرینی سووریا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە بۆ ئەو مەبەستە سوپای ڕووسیا هێز و جیهازاتی قورسی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ریدۆر خەلیل، لە بەرپرسانی کوردی سووریا و وتەبێژی یەپەگە بە رۆیتێرزی ڕاگەیاند: ڕووسیا پاش ڕێککەوتن لە گەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل کە کۆنتڕۆڵی عەفرینی سووریای بە دەستەوەیە، خەریکی چێکردنی بنکەیەکی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو کانتۆنە کوردنشینە لە باکووری سووریایە. ئەو هەنگاوە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: ڕێککەوتن لە گەڵ ڕووسیا رۆژی ڕابردوو ئەنجام درا و هێزەکانی ڕووسیا بە ئۆتۆمبیلی زرێ‌پۆش و جیهازاتی قورس لە شوێنی دیاری‌کراو جێگرکراون.
بە وتەی ریدۆر خەلیل، هاوکاریی هێزەکانی کورد و سوپای ڕووسیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ڕاهێنان و مەشقی سەربازیی هیزەکانی کورد و ئاشناکردنی ئەو هێزانە لە گەڵ چەکی مۆدێرن دەکرێت و ئەم ڕێککەوتنە بۆ جاری یەکەمە ئەنجام دەدرێت.
ئەو بنکە سەربازییە لە ناوچەی جەندریسی عەفرین چێدەکرێت؛ شوێنێک کە گەلێ‌جار بۆتە ئامانجی تۆپخانەکانی تورکیا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70670  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱  |  کاتژمێر: 4 : 48

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات