کوردەکانی سووریا بە دوای پێکهێنانی سوپای 100 هەزار کەسین
بەشی جیهان- یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) ڕایگەیاند کە بڕیارە ژمارەی ٦٠ هەزار کەسیی هیزەکانی ئێستای خۆی تا ١٠٠ هەزار کەس لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرزکاتەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ریدۆر خەلیل، وتەبێژی هێزەکانی کوردی سووریا، لقی سەربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) بە رۆیتێرزی وت: یەکینەکانی پاراستنی گەل دەیەوێ ژمارەی هێزەکانی خۆی بە مەبەستی تۆکمەکردنی پێگەی خۆی، تا ١٠٠ هەزار کەس بەرزکاتەوە.
ناوبراو وتیشی: یەپەگە لەمساڵدا ڕەوتێکی بۆ بوونە سوپایەکی ڕێک‌وپێک دەست پێ‌کردووە.
ریدۆر خەلیل ڕوونی کردەوە: ژمارەی هێزەکانی یەپەگە کە 24 هەزار ژنی ناو یەکینەکانی پاراستنی ژنیش لە خۆدەگرێت، لە کۆتاییەکانی ٢٠١٦ گەیشتە ٦٠ هەزار کەس. لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە دەستی داوەتە پێکهێنانی 10 گوردانی دیکە کە هەرکام لە ٣٠٠ کەس پێکهاتووە. بەڵام بڕیار نییە هێزە نوێیەکانی ئەم یەکینەیە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ڕەقەی پایتەختی داعش بەشدار بن.
ناوبراو هیوای خواست کە ژمارەی هێزەکانی کوردی سووریا تا نیوەی دووهەمی ساڵی ٢٠17 بگاتە ١٠٠ هەزار کەس.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل خۆی بوارد لە ناوهێنانی وڵاتانی بیانیی پاڵپشتی هێزەکانی یەپەگە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 70671  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱  |  کاتژمێر: 4 : 55

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات