سەرۆکی بەرەی تورکەمانیی عێراق:
نیگەرانی ئەگەری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک لە لایەن بەغداوەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی بەرەی تورکەمانیی عێراق لە هێرش‌کردنە سەر خوێندکارانی تورکەمانیی زانکۆی کەرکووک لە پاش قەیرانی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەو پارێزگایە هەواڵی دا و نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک لە لایەن بەغداوە دەربڕی.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی NRT وتی: تورکەمانەکان دژی ئاڵای هەرێمی کوردستان نین، بەڵام پارێزگاری کەرکووک بەو بڕیارەی خۆی سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە سەر باڵاخانەی بینا دەوڵەتییەکان لەم پارێزگایەدا، کەرکووکی خستۆتە "تۆنێلێکی تەنگەبەر"ەوە.
ساڵحی بە ئاماژە بەوەی کە بڕیارەکانی پارێزگاری کەرکووک گەلی جار سەرترە لە بڕیارە حزبییەکانی، نیگەرانیی خۆی بۆ ئەگەری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق بە بیانووی هەڵدانی ئاڵای هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ناوبراو سەبارەت بە هەلومەرجی پارێزگای کەرکووک ڕوونی کردەوە: لە پاش قەیرانی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک هێرش کراوەتە سەر خوێندکارانی تورکەمانیی زانکۆی کەرکووک.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 71044  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱۳  |  کاتژمێر: 1 : 37

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
دیفارگێس داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کرد
رۆژنامەنووس و دیکۆمێنتارکاری ئیتالیی زیندانی کراوی تورکیا، ئازادکرا
دەمەقاڵەی سەرۆک پارتەکانی تورکیا لەبارەی دەستووری بنەڕەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە
هەلبژاردنی دوو جەمسەری ئەگەر بەرە کێشمەکێش بڕوات شیاو نییە/ سەرۆک کۆماری داهاتوو ئاوڕ لە کێشە ئابوورییەکان بداتەوە
زیاتر لە ٨ هەزار و ٤٠٠ پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی شۆرای گوند و شارەکانی کوردستان ڕکابەری دەکەن
هێزه کورد – عەرەبەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا تەواو ڕێگا ستراتژییەکانی بەرەو ڕەقەی هێنایه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی
دادگەی یاسای بنەڕەتی و ئەنجومەنی دەوڵەتی تورکیا دەبێ سکاڵای پارتی کۆماری گەل ڕەت بکەنەوه
هۆکاری ته‌نگه‌ژه‌ی کوردی له‌ تورکیا هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مبه‌ر PYDه‌یه‌
Îdia: Erdoxan wê operasyona Amerîka û PKK`ê qebûl bike
HSD`ê ji bo xelkê Reqayê korîdor vekir
Her du baskên Xezeba Firatê gihîştin hev
Heta niha %70`yê Mûsilê hatiye rizgarkirin
DAÎŞ ji Reqayê direve
Pisporê frensî: Riya çareseriyê yan kuştina Erdoxên û yan jî şerê navxweyî ye
Li parêzgeha Sineyê 38 kesan ji ber madeyên hişber jiyana xwe ji dest da
ئیمکانات