نوێنەری هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
کوردەکان دەیانەوێ کەرکووک بە هەرێمی کوردستانەوە بلکێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک کردەوەیێکی مەترسیدارە و بڕیاری کوردەکان بۆ لکاندنی کەرکووک بە هەرێمی کوردستان پیشان دەدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس تەوفیق کەعبی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "الاتجاه پرس" وتیشی: کەرکووک پارێزگایێکی عێراقییە و هی هەرێمی کوردستان نییە، هەر بۆیەش هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لەسەر باڵاخانەی بینا دەوڵەتییەکانی ئەو پارێزگایە پێشێل کردنی دەستووری عێراق و  یاساکانی دیکەی ئەم وڵاتەیە و نیشاندەری ئامانجی لەمێژینەی کوردەکان بۆ لکاندنی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانە و ناکرێ بەرامبەر بەو کردەوەیە بێدەنگ بین.
کەعبی بەبێ ئەوەی ناوی کەسێک بدرکێنێت ڕایگەیاند هەندێک لە لایەنەکانی عێراق لەبەردەم چارەسەر کردنی کێشەی پارێزگای کەرکووک لەمپەر ساز دەکەن و لە سەروبەندی سەرکەوتنی هێزەکانی عێراق بەرامبەر جەنایەتکارانی داعش نێوان بەغدا و هەولێر کێشە دەنێنەوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71119  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱۴  |  کاتژمێر: 22 : 34

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
مەسعوود بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى کرد
Operasyona navçeya Hewîceyê dest pê kir
Kurdistanê Tirkiye şermezar kir
Erdoxên ji bo şagirtên ku diçin derveyê welat got: Hemû dibin sîxur
کورده‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشاری زۆریان له‌سه‌ره‌
ئەمریکا بە توندی دژی ڕیفراندۆم دەوەستێتەوە
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی حه‌ویجه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات