ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی:
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دەسپێکی جێبەجی کردنی "مادەی ١٤٠"ە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک دەسپێکی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠دەستووری بنەرەتی عێراقە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی تولەڤیزیۆنی "هنا بغداد" ڕایگەیاند: ئاڵای کوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر بنکە و باڵاخانە فەرمی و حکوومییەکانی ئەو پارێزگایە هەڵکراوە و ژمارەیێک لە ئەندامانی عەرەب و تورکەمانی ئەو ئەنجومەنەش دەنگیان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک داوە.
ناوبراو بە خستنە ڕووی ئەوەیکە هەندێ وڵاتی بیانی لە پێناو تەشەنە پێدان و گەورە کردنەوەی پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک هەوڵ دەدەن، زیادی کرد: کەرکووک پارێزگایێکی کوردنشینە لە عێراق، کەواتە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر بنمە و باڵاخانە حکوومییەکانی ئەو پارێزگایە، وەکوو هەنگاوی دەسپێکی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق تایبەت بە ناوچە جێ ناکۆک و کێشە لەسەرەکان و لەوان پارێزگای کەرکووکە.

کۆدی بابه‌ت: 71121  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱۴  |  کاتژمێر: 22 : 42

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە
ئیمکانات