شاری چەرداوڵ دەبێتە میوانداری مێهرەجانی ناوچەیی رێزگرتن لە شاعیرە بە ناوبانگەکان و کوردی بێژەکانی ئیلام
بەشی ئیلام – جێگری کاروباری فەرهەنگیی ئیدارەی گشتیی ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام رایگەیاند شاری چەرداوڵ دەبێتە میوانداری مێهرەجانی ناوچەیی رێزگرتن لە شاعیرە بەناوبانگەکان و کوردی ‏بێژەکانی ئیلام.
عمران خودئامووز لە وتووێژێک لەگەڵ کوردپرێسدا رایگەیاند: مێهرەجانی ناوچەیی رێزگرتن لە عەلی­شاخان حەیدەری­زادی لە گەورە پیاوانی شێعری کوردی دواڕۆژەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە میوانداریی شاری سەراوڵە لەم پارێزگایەدا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم مێهرەجانە بریتیە لە ژیاننامە، تێکۆشانە کۆمەڵایەتییەکان، بیرە زانستی و ئەدەبیەکان، بەرەڤانیی پیرۆز،شێعری ئائینی و هەروەها چەند تەوەری جۆراوجوری دیکە.
خودئامووز ڕاشیگەیاند لێکۆڵەران و شاعیران لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، هەمەدان، لوڕستان، خووزستان و ئیلام دەتوانن تا 25ی خاکەلێوە وتارەکانی خۆیان بە ئیمەیلی Alishah.hrz@gmail.com رەوانە بکەن.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی­شاخان حەیدەری­زادی کوڕی کۆێخا ئیلاهی­خان لە شاعیرە بەناوبانگەکانی کوردی بێژی پارێزگای ئیلام و شاری چەرداوڵ بووە.
شایانی ئاماژەیە کە بژاردەیێک لە شێعرە کوردییەکانی عەلی شاخان حەیدەری­زادی بە نێوی « دار ئاسۆ» بە هەوڵ و تێکوشانی عەباس موحەممەدزادە لە ساڵی 1391ی هەتاوی چاپ کراوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 71192  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱۶  |  کاتژمێر: 9 : 45

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات