سەرکردەیێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا:
ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لە بەرژوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی کردە سەر پێویستی پابەندبوون بە بڕیارەکەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هێنانەخوارەوەی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک و وتیشی: ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لە بەرژوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان نییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی "التغیر"ی عێراق، مەوەفەق ڕەبێعی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک بە هۆی ئەوەی کە مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق تایبەت بە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان تاکوو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، کردەوەیێکی نایاساییە و جەختیشی کردە سەر پێویستی پابەندبوون بە بڕیارەکەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هێنانەخوارەوەی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک.
ناوبراو وتیشی: پێویستە سەرەتا مادەی ١٤٠ دەستووری عێراق جێبەجی بکرێت و پاشان ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک مژاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر باڵاخانە و فرمانگەکانی ئەو پارێزگایە بخاتە گەڕ.
بەوتەی رەبیعی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق پێویستی بە چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەی جیهان هەیە.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختیشی کردەوە کە ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچە جێ ناکۆک و کێشە لەسەرەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە بەرژوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان نییە.
 
 

کۆدی بابه‌ت: 71303  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۱۸  |  کاتژمێر: 17 : 16

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە
ئیمکانات