ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک:
ئاڵای هەرێمی کوردستان تا کاتی دیاریکردنی چارەنووسی کەرکووک هەر هەڵکراوە دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک جەختی کرد، ئاڵای هەرێمی کوردستان لەو پارێزگایەدا تا کاتی دیاریکردنی چارەنووسی کەرکووک هەر هەڵکراوە دەبێت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵی "صوت العراق"، جوان حەسەن زەنگەنە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک کە یەکێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکان نێوان بەغدا و هەولێرە، تا کاتی جێبەجی کردنی مادەی ١٤0ی یاسای بنەڕەتیی عێراق سەبارەت بەو ناوچانە، هەر لە شەکانەوەدا دەبێت.
زەنگەنە زیادی کرد: هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک هیچ کام لە مادەکانی یاسای بنەڕەتیی عێراق پێشێل ناکات. هەر بۆیەش بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر هەڵکردنی ئەو ئاڵایە، وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ناوبراو جەختی کرد: دژبەرانی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک نوێنەری هەموو تورکمانەکانی ئەو پارێزگایە نین.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71512  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۲  |  کاتژمێر: 13 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات