پەرلەمانتاری سوننەی عێراق:
وڵاتی کوردستان لە ئاکامدا دادەمەزرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی سوننەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: "من هیچ هۆکارێک بۆ دژایەتیی بەغدا لە گەڵ چارەی خۆنووسیی کوردەکان و دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ ئەوان شک نابەم".
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "هذا الیوم"ی عێراق، مەشعات جەبووری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە دەربڕینی ئەوەی کە هیچ جۆرە هۆکارێک بۆ رێگری لە دەستەبەرکردنی مافی چارەی خۆنووسی لە لایەن کوردەکان و دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ ئەوان بوونی نییە، وتیشی: لە ئاکامدا وڵاتی سەربەخۆی کوردستان دادەمەزرێت، کەواتە بۆچی دەبێ تەگەرە و ئاستەنگ بخرێتە بەردەم ڕەوتی دامەزرانی ئەو وڵاتە؟
جەبووری بە داکۆکی لەوەی کە مافی چارەی خۆنووسی مافێکی پیرۆزە، زیادی کرد: "من لە سەر ئەو بڕوایەم کە لە ئێستادا گوشارە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لە دژی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق لە ئارادان و بەغدا بەوە ناچار دەکەن کە رێگری بکات لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، بەوەشەوە کوردەکان دەبێ لە پێناو بەڕێوەبردنی ئەو گشتپرسییە هەوڵ بدەن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 71817  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۹  |  کاتژمێر: 0 : 43

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
دیفارگێس داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کرد
رۆژنامەنووس و دیکۆمێنتارکاری ئیتالیی زیندانی کراوی تورکیا، ئازادکرا
دەمەقاڵەی سەرۆک پارتەکانی تورکیا لەبارەی دەستووری بنەڕەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە
هەلبژاردنی دوو جەمسەری ئەگەر بەرە کێشمەکێش بڕوات شیاو نییە/ سەرۆک کۆماری داهاتوو ئاوڕ لە کێشە ئابوورییەکان بداتەوە
زیاتر لە ٨ هەزار و ٤٠٠ پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی شۆرای گوند و شارەکانی کوردستان ڕکابەری دەکەن
هێزه کورد – عەرەبەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا تەواو ڕێگا ستراتژییەکانی بەرەو ڕەقەی هێنایه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی
دادگەی یاسای بنەڕەتی و ئەنجومەنی دەوڵەتی تورکیا دەبێ سکاڵای پارتی کۆماری گەل ڕەت بکەنەوه
هۆکاری ته‌نگه‌ژه‌ی کوردی له‌ تورکیا هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مبه‌ر PYDه‌یه‌
Îdia: Erdoxan wê operasyona Amerîka û PKK`ê qebûl bike
HSD`ê ji bo xelkê Reqayê korîdor vekir
Her du baskên Xezeba Firatê gihîştin hev
Heta niha %70`yê Mûsilê hatiye rizgarkirin
DAÎŞ ji Reqayê direve
Pisporê frensî: Riya çareseriyê yan kuştina Erdoxên û yan jî şerê navxweyî ye
Li parêzgeha Sineyê 38 kesan ji ber madeyên hişber jiyana xwe ji dest da
ئیمکانات