بڕیاره‌ 6ی نۆڤیمبێر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان لە ڕێکەوتی 6ی نۆڤیمبێری 2017 و له‌ بارودۆخی ئاسایی و یاساییدا، پێویسته‌ له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپه‌ڕی کوردستان24 ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" ئه‌وان وه‌ک کۆمیسیۆن ده‌ستیان به‌ ئاماده‌کارییه‌ پێویسته‌کان کردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌، به‌ڵام پێویسته‌ پێش دوو مانگ له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا دیاریکراوه‌، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ کۆمیسیۆن بکات تا هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامبدرێت".
جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌و کارانه‌ کرد، که‌ له‌ ئێستاوه‌ کۆمیسیۆن ئه‌نجامیداون، تا پێدویستییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان له‌ یه‌ک کاتدا ئه‌نجامبده‌ن و له‌وباره‌یه‌وه‌ گووتی" ئێستا ستافه‌کانمان ته‌واون و کارکردن بۆ تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و تۆماری به‌شدارانی راپرسی که‌ دوو تۆماری جیاوازن‌، له‌گه‌ڵ ئاماده‌کردنی ته‌کنه‌لۆژیای پێویست و پێشکه‌وتوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌رده‌وامه‌".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆمیسیۆن ئه‌وه‌شی گووت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی  6ی نۆڤیمبێری 2017خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان که‌ ئه‌م خوله‌ی ئێستایه‌، سوێندی یاساییان خواردووه‌ و وه‌ک یه‌که‌م رۆژی کاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ئه‌ژمارده‌کرێت، که‌واته‌ ده‌بێت رۆژی  6ی نۆڤیمبێری 2017 که‌ به‌ گوێره‌ی رۆژمێری زایینی ده‌کاته‌ 4 ساڵ، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت، چونکه‌ له‌و رۆژه‌دا واده‌ی ئه‌م خوله‌ کۆتایی دێت. به‌ڵام وه‌ک له‌ یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، ده‌بێت 60 رۆژ پێشتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان بکات، تا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که‌ ئێستا به‌ چڕی هه‌نگاوه‌کان ده‌ستی‌پێکردووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان، دکتۆر جوتیار عادل گووتی" دیاریکردنی ئه‌و رۆژه‌ له‌ ده‌ست کۆمیسیۆن نییه‌، به‌ڵام وه‌ک بۆچوونی تایبه‌تی خۆم، به‌ گونجاوی ده‌زانم ریفراندۆمه‌که‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌کاندا بکرێت".
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕی 22 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان  بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ته‌رخانکردووه‌.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کۆدی بابه‌ت: 71854  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 45

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
دیفارگێس داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کرد
رۆژنامەنووس و دیکۆمێنتارکاری ئیتالیی زیندانی کراوی تورکیا، ئازادکرا
دەمەقاڵەی سەرۆک پارتەکانی تورکیا لەبارەی دەستووری بنەڕەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە
هەلبژاردنی دوو جەمسەری ئەگەر بەرە کێشمەکێش بڕوات شیاو نییە/ سەرۆک کۆماری داهاتوو ئاوڕ لە کێشە ئابوورییەکان بداتەوە
زیاتر لە ٨ هەزار و ٤٠٠ پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی شۆرای گوند و شارەکانی کوردستان ڕکابەری دەکەن
هێزه کورد – عەرەبەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا تەواو ڕێگا ستراتژییەکانی بەرەو ڕەقەی هێنایه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی
دادگەی یاسای بنەڕەتی و ئەنجومەنی دەوڵەتی تورکیا دەبێ سکاڵای پارتی کۆماری گەل ڕەت بکەنەوه
هۆکاری ته‌نگه‌ژه‌ی کوردی له‌ تورکیا هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مبه‌ر PYDه‌یه‌
Îdia: Erdoxan wê operasyona Amerîka û PKK`ê qebûl bike
HSD`ê ji bo xelkê Reqayê korîdor vekir
Her du baskên Xezeba Firatê gihîştin hev
Heta niha %70`yê Mûsilê hatiye rizgarkirin
DAÎŞ ji Reqayê direve
Pisporê frensî: Riya çareseriyê yan kuştina Erdoxên û yan jî şerê navxweyî ye
Li parêzgeha Sineyê 38 kesan ji ber madeyên hişber jiyana xwe ji dest da
ئیمکانات