حاکم قادر:
بۆ ڕیفراندۆم پێویستە په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ڕایگەیاند، پرسی ریفراندۆم‌ پرسێکی گشتگیره ‌و بۆ هه‌نگاونان ڕووه‌و به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پرسه‌ گرنگه سه‌ره‌تا په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه‌.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە لڤین پرێس، حاکم قادر ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیدا لەگەڵ بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبە پێشوازییان لە وەفدی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی وەرزشیی ڕاپەرین کردووە و کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام‌ داوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا حاکم قادر لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕایگەیاندووە: "پرسی ریفراندۆم پرسێکی گشتگیره ‌و بۆ هه‌نگاونان بەرەو به ‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ سه‌ره‌تا په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه"‌.
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی ئەوەی یەکێتی ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتیدا ئیمزا کردبێت ڕوونی کردۆتەوە: "به‌ده‌ر له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیمزامان کردووه‌ هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی‌تری کوردستانی و غه‌یره‌ کوردستانی ئه‌نجام نه‌دراوه"‌.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی "یه‌کێتی به‌هۆی قورسایی له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم نه‌بووه ‌و نابێته‌ پاشکۆی هیچ حزب ولایه‌نێک".
 

کۆدی هەواڵنێر: 60105

کۆدی بابه‌ت: 71874  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۰  |  کاتژمێر: 9 : 58

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە
ئیمکانات