یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان داوا دەکات؛
هاوتەریب بوون و پێکەوە کارا کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجام دانی ڕێفراندۆم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا و جەختی کردەوە لەسەر هاوتەریب بون و پێکەوە کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا بۆ دیاری کردنی پرسی سەربەخۆیی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کوردیو،  ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە:
"ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا بەسەرپەرشتیی مامۆستا سەعید عەلی عەبۆ سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و مامۆستا حەسەن شەمێرانی سەرۆکی دەستەی باڵای چاودێری و سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەکان.
سەرەتا بەرێز ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەی بژێوی هاونیشتمانیان و ئەنجامدانی هاوکاتی چاکسازی و ریفراندۆم  و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی و ناوخۆییەکەی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو جەختی کردەوە لەسەر هاوتەریب بوون و پێکەوە کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا بۆ دیاری کردنی پرسی سەربەخۆیی، هەروەها بەپێویستی زانی کۆمیتەیێک پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە سیاسی و یاسایی و داراییەکان شانبەشانی کۆمیتەی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ئەوەی بە نێوماڵێکی رێکخراوەوە بەرەو رووی ریفراندۆم ببینەوە."
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
18-4-2017
 

کۆدی هەواڵنێر: 60105

کۆدی بابه‌ت: 71887  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۰  |  کاتژمێر: 12 : 33

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
مەسعوود بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى کرد
Operasyona navçeya Hewîceyê dest pê kir
Kurdistanê Tirkiye şermezar kir
Erdoxên ji bo şagirtên ku diçin derveyê welat got: Hemû dibin sîxur
کورده‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشاری زۆریان له‌سه‌ره‌
ئەمریکا بە توندی دژی ڕیفراندۆم دەوەستێتەوە
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی حه‌ویجه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات