داخوازیی پارێزگاری که‌رکووک له‌ عه‌بادی بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری که‌رکووک داوای له‌ سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق کرد که‌ شاری حه‌ویجه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش ئازاد بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی "ژورنال نیوز"ی عێراق، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (29ی خاکه‌لێوه‌/ 18ی ئه‌یپڕێڵ) نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری که‌رکووک له‌ دیدار له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌نوه‌ر عاسی ئه‌میری عه‌شیره‌ی "العبید"ی عێراق وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ کێشه‌ و ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵکی شاری حه‌ویجه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک چیدی ته‌حه‌مول ناکرێت، داوای له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق کرد که‌ ئه‌م شاره‌ له‌ بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش ئازاد بکات و کۆتایی به‌ ده‌رد و ئازاری خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه‌ بهێنێت.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ شێخ ئه‌نوه‌ر عاسیش وێڕای ستایشی ڕۆڵی ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکووک بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌کان و پاراستنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری ڕایگه‌یاند: دره‌نگ‌کردن له‌ ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ کێشه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وێ دوو ئه‌وه‌نده‌ ده‌کاته‌وه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71893  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۰  |  کاتژمێر: 13 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کوردەکانی سووریا براوەی شەڕی داعشن
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
ئیمکانات