پیرۆزبایی سەرۆک­کۆماری ڕووسیا بە بۆنەی بەڕێوچوونی سەرکەوتوانەی گشپرسیی تورکیا
بەشی تورکیا- سەرۆک­کۆماری ڕووسیا لە پێوەندیێکی تەلەفوونیدا بەڕێوچوونی سەرکەوتوانەی گشپرسیی تورکیای لە ئەردۆغان پیرۆزبایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە حوڕیەت، میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند ولادیمیر پووتین سەرۆک­کۆماری ڕووسیا لە پێوەندیێکی تەلفوونیدا سەرکەوتنی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە گشتپرسیی هەموار کردنی یاسای بنەڕەتی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پیرۆزبایی کرد.
دوو سەرۆک­کۆمار لە گفتوگۆ تەلەفوونیەکەی خۆیاندا هەروەها جەختیان کرد لە سەر ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، کە پاش داخستنی فڕۆکەی ڕووسی لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاوە ئاڵۆزابوو و هێشتا نەگەڕاوەتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.
ئەوان هەروها جەختیان کردە سەر گرنگایەتی بەردەوام بوونی ئاگربەسی سووریا و پووتین وتی: دەبێت ئەم ئاگربەسە بە کەڵک وەرگرتن لە گفتوگۆکانی ئاستانە و ژێنێڤ بەهێزتر ببێتەوە.
کرێملین هەروەها ڕاشیگەیاند پووتین و ئەردۆغان جەختیان کردە سەر تاوتوێ کردنی بێ­لایەنگرانەی رووداوی کیمیاویی خان شێخوون. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە تورکیا بە ئاشکرا دژ بە حکوومەتی سووریا وەستاوە و سوپای سووریا ئەنجامدەری هێرشی کیمیاوی بۆ سەر خان شێخون دەزانێت و لە هێرشی مووشەکیی ئەمریکا دژ بە هێزی ئاسمانیی سووریا پشتگری دەکات.
 
 

کۆدی بابه‌ت: 71900  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۰  |  کاتژمێر: 15 : 18

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
دیفارگێس داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کرد
رۆژنامەنووس و دیکۆمێنتارکاری ئیتالیی زیندانی کراوی تورکیا، ئازادکرا
دەمەقاڵەی سەرۆک پارتەکانی تورکیا لەبارەی دەستووری بنەڕەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە
هەلبژاردنی دوو جەمسەری ئەگەر بەرە کێشمەکێش بڕوات شیاو نییە/ سەرۆک کۆماری داهاتوو ئاوڕ لە کێشە ئابوورییەکان بداتەوە
زیاتر لە ٨ هەزار و ٤٠٠ پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی شۆرای گوند و شارەکانی کوردستان ڕکابەری دەکەن
هێزه کورد – عەرەبەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا تەواو ڕێگا ستراتژییەکانی بەرەو ڕەقەی هێنایه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی
دادگەی یاسای بنەڕەتی و ئەنجومەنی دەوڵەتی تورکیا دەبێ سکاڵای پارتی کۆماری گەل ڕەت بکەنەوه
هۆکاری ته‌نگه‌ژه‌ی کوردی له‌ تورکیا هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مبه‌ر PYDه‌یه‌
Îdia: Erdoxan wê operasyona Amerîka û PKK`ê qebûl bike
HSD`ê ji bo xelkê Reqayê korîdor vekir
Her du baskên Xezeba Firatê gihîştin hev
Heta niha %70`yê Mûsilê hatiye rizgarkirin
DAÎŞ ji Reqayê direve
Pisporê frensî: Riya çareseriyê yan kuştina Erdoxên û yan jî şerê navxweyî ye
Li parêzgeha Sineyê 38 kesan ji ber madeyên hişber jiyana xwe ji dest da
ئیمکانات