ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
وەفدێکی هەرێم بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ڕێفراندۆم سەردانی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بەم نزیکانە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕیفراندۆم.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، پێیان خۆشە گۆڕانیش بەشدار بێت لەو شاندەی هەرێم کە بڕیارە بەم نزیکانە سەردانی بەغدا بکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا.
کاکه‌مین نه‌جار وتی: "تا ئێستا دیار نییە‌ که‌ نوێنه‌ری چ حزبێک ئاماده‌ ده‌بێت، به‌ڵام ئومێده‌وارین نوێنه‌ری هه‌مووان ئاماده‌ ببن، چوونکه‌ ڕیفراندۆم بابه‌تێکی گشتییه‌ و بۆ هه‌موو لایێک و بۆ کورده‌ و په‌یوه‌ندیی به‌ هیچ حزبێکه‌وه‌ نییه‌، پێشمان وایە هه‌موو حزبه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن."
سەبارەت بەوەی کە ئامادەن سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بابەتی ڕیفراندۆم، کامەمین نەجار جەختی کردەوە، ئەگەر گۆڕان پێشوازیان لێبکات، ئەوان وەک پارتی ئامادەن سەردانیان بکەن بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی پرسی ڕبفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.
لەبارەی هەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بەوەی کە پێویستە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم لە هەڕێمی کوردستان پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، بەڵام پارتی ئاماژە بەوە دەکات کە دەکرێت بە بێ پەرلەمان ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت، کاکەمین نەجار ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پێیان وایە دەکرێت بەبێ پەرلەمان پرسی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و دەشکرێت دوای کارا کردنەوەی پەرلەمان قسە لەسەر ڕیفراندۆم بکرێت، کە دیارە ئەوەش بەگوێرەی گفتوگۆ سیاسییەکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت لە هەرێمی کوردستان.
ئەو وتانەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٤ی ئەیپریڵی ٢٠١٧ بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، پرسی ڕیفراندۆم پێویستی بە هیچ کۆبوونەوەیێکی حزبی نییە و پێشوازیش لە شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی ناکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت پەرلەمانی کوردستان رێوشوێنی ریفراندۆم دیاری بکات و ناشبێت پرسی ریفراندۆم بۆ خۆدزینەوە لە کێشەکانی کوردستان بەکار بهێنرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢ی ئەیپریڵی ٢٠١٧ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی ڕێوشوێن و کاتی ئەنجام دانی ڕیفراندۆم.
لەو کاتەدا شاندەکە سەردانی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد، جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان.
 
 کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 71903  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۰  |  کاتژمێر: 15 : 40

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات