ئەردۆغان لە لێدوانێک بۆ CNN:
من دیکتاتۆر نیم
بەشی تورکیا- ئەردۆغان وتی بۆ دیکتاتۆر بوون پێویست بە سیستەمی سەرۆکایەتی نییە و دیکتاتۆر خوێندنەوەی ئەو کەسەی دەسەڵاتی خۆی لە گەلەکەی گرتووە ستەمە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەنادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک‌کۆماری تورکیا لە لێدوانێک بۆ تۆڕی هەواڵدەریی CNN وتی بە دیکتاتۆر زانینی ئەو دروست نییە و ئەو دەسەڵاتی خۆی لە خەڵک وەرگرتووە.
ئەردۆغان وتی: ١٤ ساڵ پێش ئێستاش وشەی دیکتاتۆریان بەکارهێنا. دیکتاتۆر بوون پێویستی بە سیستەمی سەرۆکایەتی نییە. ئەگەر بەو کەسەی لە ڕێگای دەنگ دانەوە هەڵبژێردراوە بڵێن دیکتاتۆر لە حەقیدا ستەم دەکەن. ئەمە بێ‌ڕێزییە بە بەشداربوانی هەڵبژاردنەکەش. دەسەڵاتی دیموکراسی لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ لە خەڵک. ئێمە بەمە دەڵێین ئیرادەی گەل. هەمووان پێویستە ڕێز دانێن بۆ داخواز و داواکاری و ئیرادەی نەتەوەیی.
سەرۆک‌کۆمار ڕەخنەی لە کاردانەوەی پارتە ئۆپۆزێسیۆنەکان هەمبەر بە دەرەنجامی گشتپرسییەکە گرت و وتیشی: ئەگەر دەنگی "نا" لە سندووقەکان دەهاتە دەرەوە ئەوسا چییان دەگوت؟ من نەمدەتوانی وشەکانی ئەوان بەکار بهێنم. من ڕێزم بۆ بڕیاری خەڵک دادەنا چوونکە ئاکامی وەدەست هاتوو بژاردەی گەلی خۆمە. ئێستا کە دەرەنجامەکە بۆتە "ئەرێ"، پارتی ئۆپۆزێسیۆن خێرا لە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەنگی هەڵبڕی. وتووشیانە سکاڵا لە دادگای یاسای بنەڕەتی و هەروەها دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاش تۆمار دەکەن. ئەوان سەڵاح و دەرەتانی دەستێوەردان لەو کارانەیان نییە بەڵام بەمەشەوە هەر ئەو قسانە دەکەن.
ئەردۆغان بە توندی هێرشی کردە سەر کەماڵ قلیچدار ئوغڵۆ ڕێبەری پارتی کۆماری گەل و بە دۆڕاو ناوی لێبرد و ڕایگەیاند قلیچدار ئوغڵۆ بەم جارەوە هەشتەمین جارە لە هەڵبژاردنەکاندا شکست دەهێنێت. لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا پاش یەک یان دوو جار شکست هێنان ئەوا سەرۆکی پارتەکە واز لە کارەکەی دەهێنێت، ئەمەش ئەسڵێکی سیاسییە. بەڵام ئەمان وەها ئەخلاقێکیان نییە. هەر بۆیەش ئێمە ڕێز بۆ ئیرادەی گەلی تورکیا دادەنێین. ئەگەر نموونەیێکیان بۆ دیکتاتۆری لەم ١٤ و ١٥ ساڵەی دواییدا هەیە با نیشانی بدەن. هەرکەس چی پێخۆشە دەیڵێت. ئەوانەی پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن خولیای دیکتاتۆرییان لەسەردایە. بنکە بەهێزە میدیاییەکانی ڕۆژئاواش پشتیان دەگرن.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71913  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۰  |  کاتژمێر: 22 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
بەغدا داوا لە هەولێر دەکات سەبارەت بە گشتپرسی پێکەوە گفتوگۆ بکەن
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریی لە سەر ریفراندۆم نییە
نوێنه‌ری CHP: هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه‌
هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ یازده‌هه‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای جوان درۆشانه‌وه‌
لێدوانەکان بۆنی شەڕیان لێدێت
ئایا تورکیا ده‌توانێت به‌ بیانووی ڕیفراندۆمه‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟
مه‌رگی گوماناویی دایکێکی 28 ساڵان و منداڵه‌ دوو ساڵه‌که‌ی له‌ ڕوانسه‌ر
تورکیا دەتوانێت تەزمینی مافی کوردەکانی عێراق بکات
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری لە کارلادانی نەجمەدین کەریم رەت دەکاتەوە
سینەمای ‌نەتە‌وە‌ییی‌ کوردی ‌‌و ‌"ساتێک ‌بۆ‌ مەستیی ‌ئەسپە‌کان"/ پەری کەریمی نیا
هیچ حیسابێک بۆ بڕیارەکەی بەغدا دژی نەجمەدین کەریم ناکەین
ڕێکاری نوێنەری سەقز بۆ لابردنی کۆڵبەری
عەبادی و ئەردۆغان تاوتوێی ریفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەکەن
مه‌سعوود بارزانی ده‌یه‌وێت ڕیفراندۆم میراتێک بێت که‌ له‌وه‌ به‌جێ ده‌مێنێت
پێشنیارەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەدیلێکی باش بۆ ڕێفراندۆم نین
ئیمکانات