ڕۆژنامه‌وانی ئیتالیایی ده‌ستگیرکراو له‌ تورکیا مانی له‌ خواردن گرت
به‌شی تورکیا- ڕۆژنامه‌وانی ئیتالیایی که‌ له‌ تورکیا ده‌ستگیر کرابوو له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی دیواری تورکیا، گابریل دی گراند ڕۆژنامه‌وان و دایکیۆمێنتاری ئیتالیایی که‌ له‌ 9ی ئه‌یپڕێڵی 2017ه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی خه‌تای تورکیا ده‌ستگیر کراوه‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.
گابریل دل گراند که‌ له‌ 9ی ئه‌یپڕێڵه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کراوه‌؛ ئه‌مڕۆ پاش 10 ڕۆژ ده‌ستگیرکردن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌ هاوژینه‌که‌ی گرت. له‌م پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا که‌ له‌لایه‌ن 4 پۆلیسی تورکیاوه‌ ده‌بیسترا ئه‌م دایکیۆمێنتاره‌ ئیتالیاییه‌ به‌ هاوژینه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه‌: له‌ سنووره‌کانی تورکیا- سووریا ده‌ستگیر کرام، له‌ سه‌ره‌تادا بۆ ناوه‌ندێکی نیگاداری له‌ خه‌تای گوازرامه‌وه‌ و دواتر بۆ ناوه‌ندێکی نیگاداری دیکه‌ له‌ "موقلا" گوازرامه‌وه‌ و 10 ڕۆژه‌ که‌ له‌ زیندانێکی تاکه‌که‌سیدام. ئیزنی دیاریکردنی پارێزه‌ر به‌ من نه‌دراوه‌. هیچ زانیارییێکم له‌باره‌ی ته‌واوبوونی زیندانه‌که‌م نییه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ مانم له‌ خواردن گرتووه‌.
له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ گابریل دل گراندی 35 ساڵان خه‌ریکی ئاماده‌کردنی به‌ڵگه‌فیلمێک له‌باره‌ی بارودۆخی ئاواره‌کان و په‌نابه‌رانی سووریایه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له‌ لێدوانێکدا له‌باره‌ی ده‌ستگیرکردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌وان‌ و دایکیۆمێنتاره‌ ئیتالیاییه‌ له‌ تورکیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ پرسه‌که‌ پێوشوێنگری ده‌که‌ین.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 71943  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۱  |  کاتژمێر: 15 : 21

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە سنووری دووزخورماتوو شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ که‌مپی ئاواره‌کانی خازر
به‌رهه‌می کشتوکاڵ له‌ پارێزگا سه‌دا 46 گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌/ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانمان زیاتر له‌ پێداویستیی پارێزگان
پڕۆژه‌ی ئه‌مریکا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌منیی چه‌کدارانی داعش له‌ ڕه‌قه‌ به‌ هاوکاریی کورده‌کان
سنە/ راپۆرتی وێنەیی میراتی ناشیرینی پاشماوەی بانگەشەی پاڵێوراوانی شۆرای شار و قوربانی کردنی مافی هاوڵاتیان
تورکیا، ئێران و عێراق دژبە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نین
دره‌وشانه‌وه‌ی ‌وه‌رزشوانانی سه‌قز له‌ کێبه‌رکێکانی پاورلیفتینگی ڕۆژئاوای وڵاتدا
به‌غدا دۆڕاوی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق ده‌بێت
Cenazeyê zarokê kurd piştî 40 rojan hat dîtin
کوردستان ناوه‌ندی هه‌ستانی خوڵ و خاک نییه‌ به‌ڵام خوڵ و خاک دێته‌ ناوی ده‌مێنێته‌وه‌
Li Ûrmiyeyê şer: 2 hêzên ewlehiyê jiyana xwe ji dest da
Rohanî û Potîn bi riya telefon axivîn
Îran: Amerîkayê ti peyam bi riya Rûsyayê ji me re neşandine
ئاماری دڵتەزێنی پزیشکیی دادوه‌ری سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی هاتوچۆ
32 پاڵێوراوی هەڵبژاردنەکانی شۆرای ئیسلامیی شاری ورمێ ناڕەزایی خۆیان بۆ دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان دەربڕی
ئیمکانات