سێ گەورەشاری تورکیا دەنگی نەخێریان داوە بە ڕێفراندۆم
بەشی تورکیا- پارتی داد و گەشە لە ٧ شاری گەورەی تورکیادا ڕێفراندۆمەکەی دۆڕاندبوو، ئەو حزبە و هاوپەیمانەکانی واتە حزبی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە سێ شاری سەرەکیی تورکیا واتە ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر شکستیان هێنابوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی Yenicag، ڕێفراندۆمەکەی ١٦ی ئەیپریڵی ٢٠١٧ لە هەلومەرجێکدا کۆتایی پێهات کە هێشتاکە ناڕەزایی هەمبەر ئاکامی ڕێفراندۆمەکە و چارەنووسی ئەو پرسە ناڕوونە.
بەڵام سەرەڕای هەموو گومان و بۆچوونەکان پرسی گرینگی ئەو ڕێفراندۆمە شکستی ئیئتیلافی ئاکپارتی – بزووتنەوەی نەتەوەیی لە گەورە شارەکانی تورکیا بوو. ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە دوو گەورە شاری سەرەکیی تورکیا بەردەوام وەکوو قەڵای پارتی داد و گەشە دەناسران بەڵام لەو گشت‌پرسییەدا دۆخەکە گۆڕا و دەنگی نەخێریان دایە ئەو پارتە. ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە و ئەزمیر، سێ گەورەشاری تورکیا لە ڕێفراندۆمدا دەنگی نەخێر دەدەنە ئاکپارتی و ئەوەش لە حاڵێکدایە لە ٨ گەورەشاری تورکیا تەنها یەک شار دەنگیی بەڵیی بە ڕێفراندۆم داوە. ئەو ٨ گەورەشارە بە دەنگەکانیانەوە بریتین لە:
1) ئەستەنبۆڵ: 50.88 لەسەد نەخێر – 49.12 لەسەد بەڵێ
٢) ئیزمیر: 68.17 لەسەد نەخێر – 31.83 لەسەد بەڵێ
٣) ئەنقەرە: 50.10 لەسەد نەخێر – 49.90 لەسەد بەڵێ
٤) بۆرسا: 46.41 لەسەد نەخێر – 53.59 لەسەد بەڵێ
٥) ئادانا: 57.58 لەسەد نەخێر – 42.42 لەسەد بەڵێ
٦) ئانتالیا: 58.84 لەسەد نەخێر – 41.16 لەسەد بەڵێ
٧) ئامەد: 67.48 لەسەد نەخێر – 32.52 لەسەد بەڵێ
٨) سکی‌شەهیر: 57.22 لەسەد نەخێر – 42.78 لەسەد بەڵێ

 

کۆدی هەواڵنێر: 60105

کۆدی بابه‌ت: 71944  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۱/۳۱  |  کاتژمێر: 15 : 23

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
Du leşkerên Tirkiyeyê ji aliyê PKK`ê ve hatin kuştin
Endamek Rêveberiya PDKê: Em ê rasterast bi Tevgera Goranê re biaxivin
Wezîrê Navxwe yê Îranê li bajarê Sineyê: Divê em ji bo pêşketina Kurdistanê hewl bidin
Gaza Îranê diçe Iraqê
Barzanî: Refrandom dê dema diyarkirî de bi rê ve biçe
هیچ هۆکار و پاساوێکی یاسایی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێم بوونی نییه‌
Amerîka: Çekên ku em didine YPG``ê em ê dîsa ji wan bistînin
ئه‌مریکا درێژه‌ به‌ پشتیوانی له‌ کورده‌کانی سووریا ده‌دات
کوردستانی عێراق و کاتالانی سپانیا له‌ ڕێگای سه‌ربه‌خۆییدا/ جه‌یکۆپ ئێل.شاپیرۆ
کەسێکی ژاپۆنی لە ریزی YPG
هێرشی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی پاڵپشتکراوی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کۆبانێ
پاش سەرۆکایەتیی ئەردۆغان لە پارتی داد و گەشە، قایم­مەقامی 40 پارێزگای تورکیا گۆڕدراون
سامانه‌ی زیرئاوی سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن وه‌زیری وزه‌وه‌ کرایه‌وه‌
وه‌رزشوانی سنه‌یی بووه‌ سه‌رۆکی کۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی تواناکانی فێدراسیۆنی وه‌رزشی پاڵه‌وانیی ئێران
رێگاکانی رێپێوانی رۆژی قودس لە ئازەربایجانی رۆژئاوا راگەیێندرا
ئیمکانات