وتەبێژی پارتی کۆماریخوازی تورکیا:
ئەو هەڵبژاردنە شەرعییەتی نییە و ویستی خەڵکیان دزیوە/ پێویستە واز لە پەرلەمان بێنین
بەشی تورکیا- وتەبێژی جەهەپە ڕایگەیاند، ئەنجامی گشت‌پرسی شەرعییەتی نییە و قبووڵ ناکرێت. هەروەها جەختیشی کرد ئەگەر پێویست بێ پارتی کۆماریخوازی گەل واز لە پەرلەمان دێنێت.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، سێلین سایک بووکێ، وتەبێژی پارتی کۆماریخوازی گەل ئاماژەی کردە ئەنجامی گشت‌پرسییەکەی 16ی ئەیپریل و دەریبڕی: "گشت‌پرسیی 16ی ئەیپریل بە فەرمی ناناسین و قبووڵی ناکەین. لەو گشت‌پرسییەدا هەموو جۆرە فریو و فێڵێک دەکارهێنرابوو. هەوڵیان دا ئەو ئەنجامە وەدەست بێنێن کە بە ویستی خەڵک وەدی نەدەهات. ئەمەش لە ڕێگایێکەوە ئەنجام درا کە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆیانی کردەوە. ئەو گشت‌پرسییە بەڕاشکاوی پێشێل کردنی یاسایە، شەرعییەتی نییە و قبووڵ ناکرێت. ویستی نەتەوەیان دزیوە. ویستی ئێمەیان داگیر کردووە".
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کرد: "ساڵەهایە هەڵبژاردن لە تورکیادا بەڕێوەدەچێت. بۆ یەکەمین جارە شەرعییەتی هەڵبژاردن تا ئەو رادەیە لە کۆمەڵگای ناوخۆ و نێونەتەوەیی لە ژێر گوماندایە. کەس ئەو مافەی نییە دۆخێکی وەها بە سەر تورکیادا زاڵ بکات. لە هەموو مافە دیموکراتیکەکانمان کەڵک وەردەگرین. تەنانەت ئەگەر پێویست بێ واز لە پەرلەمانیش دێنین".
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71958  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱  |  کاتژمێر: 11 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
دیفارگێس داوای لێبوردنی لە ئەردۆغان کرد
رۆژنامەنووس و دیکۆمێنتارکاری ئیتالیی زیندانی کراوی تورکیا، ئازادکرا
دەمەقاڵەی سەرۆک پارتەکانی تورکیا لەبارەی دەستووری بنەڕەتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە
هەلبژاردنی دوو جەمسەری ئەگەر بەرە کێشمەکێش بڕوات شیاو نییە/ سەرۆک کۆماری داهاتوو ئاوڕ لە کێشە ئابوورییەکان بداتەوە
زیاتر لە ٨ هەزار و ٤٠٠ پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی شۆرای گوند و شارەکانی کوردستان ڕکابەری دەکەن
هێزه کورد – عەرەبەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا تەواو ڕێگا ستراتژییەکانی بەرەو ڕەقەی هێنایه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی
دادگەی یاسای بنەڕەتی و ئەنجومەنی دەوڵەتی تورکیا دەبێ سکاڵای پارتی کۆماری گەل ڕەت بکەنەوه
هۆکاری ته‌نگه‌ژه‌ی کوردی له‌ تورکیا هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مبه‌ر PYDه‌یه‌
Îdia: Erdoxan wê operasyona Amerîka û PKK`ê qebûl bike
HSD`ê ji bo xelkê Reqayê korîdor vekir
Her du baskên Xezeba Firatê gihîştin hev
Heta niha %70`yê Mûsilê hatiye rizgarkirin
DAÎŞ ji Reqayê direve
Pisporê frensî: Riya çareseriyê yan kuştina Erdoxên û yan jî şerê navxweyî ye
Li parêzgeha Sineyê 38 kesan ji ber madeyên hişber jiyana xwe ji dest da
ئیمکانات