کۆڕبەندی تەقریبی مەزاهیب و یەکگرتنەوەی ئیسلامی لە مەهاباد ڕووداوێکی زانستی و نەتەوەییە
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی زانستگای پەیام نووری مەهاباد وتی: کۆڕبەندی یەک‌ڕۆژەی تەقریبی مەزاهیب و یەکگرتوویی ئیسلامی لەم زانستگایە بەڕێوەدەچێت و ئەمەش ڕووداوێکی زانستی و فەرهەنگی لە ئاستی نەتەوەییدا هەژمار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەعرووف خەلیلی لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بۆ کۆڕبەندی تەقریبی مەزاهیب و یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: ڕۆژی دوشەممە ١٢ی گوڵان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی مامۆستایان ئەم کۆڕبەندە بۆ یەکەمجار لە زانستگای پەیام نووری شاری مەهاباد و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەڕێوەدەچێت.
خەلیلی زیادیشی کرد ئەم کۆڕبەندە ڕووداوێکی زانستی و فەرهەنگی لە ئاستی نەتەوەیی هەژمار دەکرێت و ئامانجیشی یەکگرتنەوەی ئیسلامی و بەرنگار بوونەوە لەگەڵ گرووپە تەکفیرییەکانە.
دەریشیبڕی: تا ئێستا ١٢٠ وتار لە پارێزگای جۆراوجۆر و لە دەرەوەی وڵاتیش بۆ بڕیارگەی کۆڕبەندەکە نێردراون و دواهەم مۆڵەتی ناردنی وتار تا ڕێکەوتی ٨ی گوڵان دەبێت.
سەرکی زانستگای پەیام نووری مەهاباد ئاماژەی کردە چۆنایەتی داوەری بۆ وتارەکان و ئاشکرای کرد: هەموو وتارەکان لەلایەن لێژنەی ناوبژێوانانەوە تاوتوێ دەکرێن کە لە مامۆستایانی بەرجستە و دیاری زانسگا بەناوبانگەکانی وڵات پێکهاتوون و لە کۆتایی کۆڕبەندەکەشدا کۆی وتارەکان وەکوو پۆستەری ڕەنگی، کتێبۆک و سی‌دی لە تێکڕای وڵات بڵاو دەکرێنەوە.
ناوبراو وتی: هاکاریی هەموو دام و دەزگاکان دەتوانێت لە باشتر بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە یارمەتیدەربێت.
خەلیلی لە کۆتاییدا دەریبڕی: هۆگران دەتوانن وتار و لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بەپێی تەوەرەکانی ئەم کۆڕبەندە بۆ ئەدرەسی www.mahabadpnu.ir بنێرن.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71962  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱  |  کاتژمێر: 12 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پڕۆژه یاسای دەرەوەی سنوورەکان له دژی برایانمان له ناوچەکەدا نییه
گۆڕان بڕیاری دا دەنگی ئەرێنی بە ڕیفراندۆم بدات
"هۆشەنگ بازوەند" وەک پارێزگاری کرماشان دیاری کرا
مێژوو لاپەڕەیەکی ڕەش بۆ دوژمنانی کورد و عێراقی تۆمار دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
کۆمەڵی ئیسلامی پشتگیریی خۆی بۆ "بەڵێ" لە گشتپرسیدا راگەیاند
مەسعوود بارزانى: ته‌نیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی قوربانی ده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر عیبره‌ت له‌ رابردوو وه‌رنه‌گرین خوا بمانگرێت
ئێران لەسەر داوای بەغدا ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان داخست
کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى: بچنە سەر سندووق و دەنگ بە بەڵێ بدەن
Îranê esmanê xwe li Herêma Kurdistanê girê da/ Dibe ku deriyên sînorî jî bên girtin
Li Xurasanê agirgedeyeke dîrokî
Zana ji NY`yê re nameyek şand û ji bo referandumê daxwaza piştgiriyê kir
Biryara dawî hat dayîn: Kerkûk diçe referandûmê
5 تێبینی که‌ ده‌بێ له‌باره‌ی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بزانین/ مۆرگان ئێل کاپلان و ڕه‌مزی ماردینی*
ئیمکانات