ڕەخنەی نوێنەری شنۆ و نەقەدە لە پەخشی ناڕاستەوخۆی دیبەیتەکانی هەڵبژاردن
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری شنۆ و نەقەدە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی دیبەیتی تۆمارکراوی بەربژارەکانی هەڵبژادنی سەرۆک‌کۆماری سەرنجی خەڵک ڕاناکێشێت و لەسەر پێویستی پێداچوونەوەی کۆمیسیۆنی چاودێری بەسەر هەڵبژاردنەکاندا سەبارەت بەم بڕیارە جەختی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولکەریم حسێن‌زادە لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری هەواڵدەریی یانەی میللەت ڕایگەیاند هەڵوەشاندنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی دیبەیتی هەڵبژاردن تەنیا دەبێتە هۆکاری دابەزینی ئاستی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و پێویستە پێداچوونەوە بەسەر ئەم بڕیارەدا بکرێت و وتیشی: بێگومان پێویستە خەڵک گفتوگۆ و لێکدانەوە و دیبەیتی بەربژارەکان لە دەزگای میدیای نەتەوەییەوە چاو لێبکەن تاوەکوو پاش تاوتوێ کردنەوە و باش ناسینی هەموو بەربژارەکان بتوانن ئەوەی بە شیاوی دەزانن هەڵیبژێرن.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئومێد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئاشکرای کرد: پەخشی ڕاستەوخۆی دیبەیتەکان کاریگەرییێکی ئەوتۆی لە ئاستی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە و دیار نییە بۆ هەندێک دڵگرانی پەخشی زیندوو و ڕاستەوخۆی دیبەیتەکان لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی نەتەوەیین.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بڵاو نەکردنەوەی دیبەیتەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشێل کردنی مافی هاووڵاتییە و نابێ لە ئامادە بوونی بەربژارەکان لە میدیای نەتەوەیی ترسێکمان هەبێت چوونکە بڕیارە لە داهاتوودا یەکێکیان ببێتە سەرۆک‌کۆماری وڵات.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 71963  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱  |  کاتژمێر: 12 : 54

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
پڕۆژه یاسای دەرەوەی سنوورەکان له دژی برایانمان له ناوچەکەدا نییه
گۆڕان بڕیاری دا دەنگی ئەرێنی بە ڕیفراندۆم بدات
"هۆشەنگ بازوەند" وەک پارێزگاری کرماشان دیاری کرا
مێژوو لاپەڕەیەکی ڕەش بۆ دوژمنانی کورد و عێراقی تۆمار دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
کۆمەڵی ئیسلامی پشتگیریی خۆی بۆ "بەڵێ" لە گشتپرسیدا راگەیاند
مەسعوود بارزانى: ته‌نیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی قوربانی ده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر عیبره‌ت له‌ رابردوو وه‌رنه‌گرین خوا بمانگرێت
ئێران لەسەر داوای بەغدا ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان داخست
کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى: بچنە سەر سندووق و دەنگ بە بەڵێ بدەن
Îranê esmanê xwe li Herêma Kurdistanê girê da/ Dibe ku deriyên sînorî jî bên girtin
Li Xurasanê agirgedeyeke dîrokî
Zana ji NY`yê re nameyek şand û ji bo referandumê daxwaza piştgiriyê kir
Biryara dawî hat dayîn: Kerkûk diçe referandûmê
5 تێبینی که‌ ده‌بێ له‌باره‌ی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بزانین/ مۆرگان ئێل کاپلان و ڕه‌مزی ماردینی*
ئیمکانات