سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق بۆ کوردەکان:
سیاسەتی "ئەمری واقیع" و وێناکردنی سنوورەکان بە خوێن سەرناکەوێت
بەشی جیهان- عەمار حەکیم وێڕای ڕاگەیاندنی دەنگی ناڕەزایی هاوپەیمانی شیعەکانی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەلایەن کوردەوە وتی: سیاسەتی ئەمری واقیع و وێناکردنی سنوورەکان بە خوێن لە هیچ وڵاتێکدا سەرکەوتوو نەبووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق پێکهاتوو لە پێکهاتە سیاسییە شیعەکانی عێراق بە ڕۆیترزی وت: هاوپەیمانی شیعەکانی عێراق دژ بە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە کە بڕیارە کورد دوای شکستی داعش بەڕێوەی ببات.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق هەروەها داوای لە کوردەکان کرد خۆیان ببوێرن لە هەوڵدان بۆ لکاندنی ناوچە نەوتخێزە کێشە لەسەر و جێ‌ناکۆکەکانی عێراق بە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
بە وتەی ناوبراو ئەگەر گشتپرسی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت ئەوا کردارێکی سیاسی تاک‌لایەنە دەبێت.
عەمار حەکیم جەختی کرد: ئێمە سوورین لەسەر چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە.
وتیشی: بە باوەڕی ئێمە سیاسەتی ئەمری واقیع و وێناکردنی سنوورەکان بە خوێن لە هیچ یەک لە وڵاتانی جیهاندا سەرکەوتوو نەبووە و لە عێراقیش دەرەنجام و دەرهاوێشتەیێکی باشی بە دواوە نابێت.
ناوبراو هاوکات، کەڵک وەرگرتن لە زەبری شەڕ و بژاردەی تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان کورد و شیعەکانی عێراقی بە دور زانی و وتی: شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لە بژاردەکانی ئێمە نییە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60112

کۆدی بابه‌ت: 71970  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱  |  کاتژمێر: 18 : 44

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات