ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی به‌ریتانیا دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه‌
به‌شی ڕاپۆرت/ جیهان- ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی به‌ریتانیا ڕاسپارده‌ییێک ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات و له‌و ڕێگایه‌وه‌ داوا له‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌کات پشتیوانیی دارایی و سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی کوردستان و پێشمه‌رگه‌ بکات به‌ڵام پاڵپشتی هه‌وڵی کورده‌کان نه‌بێت بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی ئه‌و وڵاته‌ ڕاپۆرتێکی 150 لاپه‌ڕه‌یی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و له‌و ڕێگایه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌رده‌بڕێت. به‌شێک له‌و ڕاپۆرته‌ ئاڵوگۆڕی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا، عێراق و تورکیای شرۆڤه‌ کردووه‌.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی به‌ریتانیا له‌و ڕاپۆرته‌دا یه‌کێک له‌ گرینگترین ئاڵوگۆڕه‌کانی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌وه‌ وه‌سف ده‌کات که‌ به‌ سه‌ر گرووپی تیرۆریستیی داعشدا سه‌رکه‌وتوون و ئێستاش گۆڕمیان هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی.
له‌و ڕاپۆرته‌دا دوو خاڵی گرینگ ئاماژه‌ پێکراوه‌ و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورده‌کان ڕێبازێکی دوور و درێژیان له‌به‌ردایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو و پێکهێنانی وڵاتێکی کوردی. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ کورده‌کانیش بۆ خۆیان به‌و ڕاستییه‌ گه‌یشتوون. خاڵێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه‌ کورده‌کان له‌ ناو خۆیاندا تووشی دووفاقی و چه‌ندبه‌ره‌کی بوونه‌ و هه‌روه‌ها که‌ له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ شرۆڤه‌ی ناوه‌ندی چتم هاوس کراوه‌ چاوه‌ڕوان ناکرێت کورده‌کان تا ساڵی دیکه‌ش پێکهێنان و دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی به‌ چاو ببینن.
ئێستاکه‌ ئه‌وان ته‌نها به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن ئامێرێکیان هه‌بێت بۆ دابین‌کردنی زیاتری داهاتی دارایی و سیاسی و هه‌روه‌هاش گه‌یشتن به‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییێکی زیاتر. ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی به‌ریتانیا جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ کورده‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ کوردی تورکیا و سووریا جیا بکه‌ینه‌وه‌ چوونکه‌ کوردی عێراق چ له‌ ناوخۆی وڵاته‌که‌یان و چ له‌ نێوان سیسته‌مه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا مه‌شرووعییه‌تی سیاسییان هه‌یه‌ له‌ حاڵێکدا کورده‌کانی تورکیا ئه‌و هه‌ڤیازییه‌یان نییه‌. کورده‌کانی سووریاش ئه‌گه‌رچی سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان بووه‌ له‌پێناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا و ناوچه‌ییێکی به‌ نیسبه‌ت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریان وه‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ڵام هیچ دوورنواڕێک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ داهاتووی سووریادا بۆ ئه‌و کوردانه‌ چاوه‌ڕوان ناکرێت.
له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی به‌ریتانیادا جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ کورده‌ عێراقییه‌کان سه‌لماندوویانه‌ به‌شێکن له‌ سیاسه‌تی ناوچه‌که‌ و جیاش ناکرێنه‌وه‌. ئاواتی سیاسیی کورده‌کان نابێت بخرێته‌ په‌راوێزه‌وه‌. کورده‌کان ئێستا تووشی کێشمه‌کێشمێکی سیاسی هاتوون له‌ ناوچه‌که‌. ئه‌وان توانیویانه‌ به‌هره‌ له‌ ده‌ستکه‌وتی دارایی و پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بگرن له‌پێناو پێشکه‌وتنی سه‌ربازی به‌ سه‌ر داعشدا. کورده‌ عێراقییه‌کان توانیویانه‌ پشتیوانیی 62 وڵاتی جیهان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش وه‌ده‌ست بهێنن و زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش ڕاسته‌وخۆ پشتیوانیی سه‌ربازی ده‌که‌ن له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی به‌ریتانیا له‌ کۆتاییدا پێشنیار ده‌کات پێویسته‌ له‌ نێوان پێوه‌ندیی وڵاتان -لێره‌دا مه‌به‌ست به‌ریتانیا و حکوومه‌ته‌ ناوه‌ندییه‌کان و نیمچه‌ده‌وڵه‌ته‌کانه‌- له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هاوسه‌نگییێک هه‌بێت. کورده‌ عێراقییه‌کان هاوپه‌یمانێکی به‌بایه‌خن و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاش پێویسته‌ پشتیوانیی سه‌ربازی و دارایی له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ بکات به‌ڵام نابێت ده‌وڵه‌ت پشتیوانی له‌ هه‌وڵی کورده‌ عێراقییه‌کان بکات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 72585  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۱۴  |  کاتژمێر: 12 : 35

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بڕیارێکه‌ که‌ سه‌رکرده‌ کورده‌کان ده‌ریان کردووه‌
گفتوگۆکانی هه‌ولێر- مۆسکۆ بۆ چاودێری له‌سه‌ر گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانه‌
ئه‌مساڵی زایینی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پارتی دیموکراتیک له‌ پرسی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازی سیاسی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت
داوا له‌ ئه‌ندامانی کوردی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت که‌ پرسی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی ئاراسته‌ بکه‌ن
جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کاندا نییه‌
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت کۆتایی به‌ ناکۆکی کورده‌کانی عێراق بهێنێت
دیار نییه‌ که‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی راده‌گه‌یێنین
هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێک له‌ ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی به‌غداوه‌ بێت
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێیه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت
پشتیوانی له‌ گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین/ که‌رکووک پرسی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراقه‌
هۆشداری له‌باره‌ی ئاراسته‌کردنی پرسی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
زۆرینه‌ی حزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌دا داکۆکی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌
مومکینه‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان 10 ساڵ بخایه‌نێت
به‌ هه‌ولێرمان ڕاگه‌یاندووه‌ هێشتا بۆ باسکردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی زووه‌
ئێران هه‌رگیز دژ به‌ ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ستێت
گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی له‌ سه‌فه‌ری وه‌فدی کوردی بۆ به‌غدا چاوه‌ڕوان ناکرێت
بڕیاری پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌کی به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ به‌‌غدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی
حه‌کیم ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ بارزانی گفتوگۆ بکات
لێدوانه‌کانی بارزانی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مالیکیدایه‌
داکۆکی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری خستنه‌ڕووی بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌گه‌ڵ حه‌کیم له‌ هه‌ولێر
نووری مالیکی: هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نایێته‌دی
ده‌بێ له‌ بڕیاردان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ئاوڕ له‌ ڕای تورکیا و ئێران بدرێته‌وه‌
ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ بێ ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا مومکین نابێت
هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادا نییه‌
بارزانی: ئه‌گه‌ر مالیکی ببێته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یێنم
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2017 مومکین نییه‌
پاش ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ ده‌که‌ین
28 وڵاتی جیهان به‌رهه‌ڵستیی خۆیان له‌گه‌ڵ بارزانی بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی
گفتوگۆی ئۆلاند و بارزانی له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقەدا هیچ جۆرە هاوکارییەکمان لە گەڵ هێزەکانی ڕووسیادا نییە/ هەواڵی ڕێککەوتنمان لە گەڵ داعش هەڵە و درۆیە
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
ئیمکانات