سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌واڵگری و ئاسایشی گشتیی هه‌رێمی کوردستان؛
گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی له‌ که‌رکووکیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌شی جیهان- مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت: گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ دوایین ڕۆژه‌کانی ساڵی 2017 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و که‌رکووکیش ده‌گرێته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان" له وته‌کانیدا له ناوه‌ندی هه‌ریتیجی ئه‌مریکا وتی: گشتپرسی بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان دوایین ڕۆژانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م کاره‌ له‌ که‌رکووکیش ئه‌نجام ده‌بێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: گشتپرسی بۆ وه‌رگرتنی ڕای یه‌کلایی خه‌ڵکه‌ و ئامانج له‌وه‌ش که‌ڵک وه‌رگرتنی ئامێری له لایه‌ن حزبێکی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی کوردستان نییه‌، گشتپرسی جیدییه‌ و ڕه‌هه‌ندی بانگه‌شه‌یی نییه‌.
کوڕی گه‌وره‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیشی کرد: ته‌نیا دانیشتووانی سه‌ره‌کیی که‌رکووک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌م گشتپرسییه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
مه‌سروور بارزانی هیواشی خواست هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی پارێزگای که‌رکووک له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێککه‌وتن بکات.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 73206  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۷  |  کاتژمێر: 22 : 51

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقەدا هیچ جۆرە هاوکارییەکمان لە گەڵ هێزەکانی ڕووسیادا نییە/ هەواڵی ڕێککەوتنمان لە گەڵ داعش هەڵە و درۆیە
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
ئیمکانات