نەوشیروان مستەفا رێبەری بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەوشیروان مستەفا رێبەری بزووتنەوەی گۆڕان پێش‌نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی لە تەمەنی 73ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس نەوشیروان مستەفا ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.
ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.
سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکیی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.
ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.
ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە.
درووستکەری باڵی ریفۆرم بوو لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
- تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.
دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.
 لە ساڵی 2009  بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد
چەندین کتێبی لە بواری سیاسیی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە
- لە ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.
باوکی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما، چیا، چرا.
 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 73331  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۲/۲۹  |  کاتژمێر: 11 : 21

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقەدا هیچ جۆرە هاوکارییەکمان لە گەڵ هێزەکانی ڕووسیادا نییە/ هەواڵی ڕێککەوتنمان لە گەڵ داعش هەڵە و درۆیە
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
ئیمکانات