وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ سه‌ردانی باکووری ئه‌فریقا ده‌کات
به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌/ 28ی جۆزه‌ردان سه‌ردانی باکووری ئه‌فریقا ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: زه‌ریف بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ بانگهێشتی فه‌رمیی وڵاتانی ئه‌لجه‌زایر، مووریتانی و توونس سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ هاوتاکانی خۆی له‌و وڵاتانه‌ و سه‌رۆکانی ئه‌و وڵاتانه‌ دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.
قاسمی ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌ قووڵ‌کردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ وه‌سف کرد و گوتی: ڕاگۆڕینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت سووریا و که‌نداوی فارس ئامانجی دیکه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: ئاڵوگۆڕی ناوچه‌که‌، پێویستیی یه‌کدڵیی زیاتری وڵاتانی ئیسلامی ده‌خوازێت. بۆیه‌ش کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیوایه‌ وڵاتانی موسڵمان ده‌بێت یه‌کێتی و مه‌رکه‌زییه‌تی زیاتر له‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاران و دوژمنانه‌وه‌ بپارێزن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 74894  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۷  |  کاتژمێر: 14 : 27

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات