چه‌ند خوله‌ک پێش ئێستا؛
زه‌ریف تارانی به‌ره‌و ئه‌لجه‌زایر به‌جێهێشت
به‌شی ئێران/ کوردی- چه‌ند خوله‌ک پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ مه‌به‌ستی سه‌فه‌رێکی دوو ڕۆژه‌ تارانی به‌ره‌و ئه‌لجه‌زایر به‌جێهێشت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی دیپلۆماسی ڕاگه‌یێنه‌ریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بڕیاره‌ له‌ سه‌فه‌ر بۆ ئه‌لجه‌زایر، مووریتانی و توونس وێڕای دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌ و ناوچه‌ییه‌کان گفتوگۆ بکات.
قووڵ‌کردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌، ڕاگۆڕینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت سووریا و که‌نداوی فارس به‌ ئامانجه‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ڕاگه‌یێندراوه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ مانگی خه‌رمانانی 1394 سه‌ردانی وڵاتانی توونس و ئه‌لجه‌زایری کردبوو.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 74929  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۸  |  کاتژمێر: 9 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات