سوپای پاسداران مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی ته‌کفیریی له‌ ده‌یره‌زوور کرده‌ ئامانج
به‌شی ئێران- پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌ هێرشی مووشه‌کیی هێزی بۆشایی ئاسمانی سوپا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی فه‌رمانده‌یی و ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانیی تیرۆریستانی ته‌کفیری له‌ ده‌یره‌زووری سووریا به‌ ئامانجی سزادانی ئه‌نجامده‌رانی جینایه‌تی تیرۆریستیی ئه‌مدواییه‌ی تاران کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران که‌ له‌مباره‌وه‌ ده‌رکراوه‌، به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
بسم الله‌ الرحمن الرحیم
به‌ دوای جینایه‌تی تیرۆریستیی 17ی مانگی جۆزه‌ردانی 96ی تیرۆریستانی ته‌کفیری له‌ تاران که‌ شه‌هیدبوونی 17 که‌س له‌ خه‌ڵکی مه‌زڵووم و ڕۆژۆوان و برینداربوونی ژماره‌یێکی دیکه‌ له‌ هاووڵاتییانی لێکه‌وته‌وه‌، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: "ڕژانی هیچ خوێنێکی پاک به‌ بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه‌."
به‌م بۆنه‌وه‌ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به‌ یارمه‌تی گرتن له‌ زاتی پیرۆزی خوداوه‌ند و به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ گه‌لی قاره‌مان و دوژمن‌بێزی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و بریندارانی هەڵمەتی تیرۆریستی له‌ مه‌زارگه‌ی ئیمام(ره‌) و بینای ئیداریی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، شه‌وی دووشه‌ممه‌ مۆڵگه‌ی فه‌رمانده‌یی و ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی و دروست کردنی ئۆتۆمبێلی خۆکوژیی تیرۆریستانی ته‌کفیری له‌ ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ ئامانجی ته‌مێ کردنی تیرۆریستانی جینایه‌تکار به‌ مووشه‌که‌وه‌ کرایه‌ ئامانج.
له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یێک مووشه‌کی زه‌وی به‌ زه‌وی له‌ بنکه‌ی مووشه‌کیی هێزی بۆشایی ئاسمانیی سوپا له‌ پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان، زه‌برێکی کوشنده‌ی له‌ تیرۆریستانی ته‌کفیری دا.
ڕاپۆرته‌کان باس له‌ کوژرانی ژماره‌یێک له‌ تیرۆریستانی ته‌کفیری و تێکشکاندنی جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌وان ده‌کات.
په‌یامی ئه‌م داپه‌ڕه‌ ئینقیلابی و سزادانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه‌؛ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی به‌ تیرۆریستانی ته‌کفیری و پشتیوانانی ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌یی ئه‌وان هۆشدار ده‌دات، له‌ ئه‌گه‌ری دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکی قیزه‌ون و شه‌یتانی له‌ دژی گه‌لی ئێران، تووڕه‌یی ئینقیلابی و بڵێسه‌ی ئاگری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌نجامده‌ران و پشتیوانانی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و جینایه‌تکاران به‌ توندترین شێوه‌ی مومکین سزا ده‌دات.
گه‌لی ئێرانی ئیسلامی دڵنیا دەکەینەوە پاسدارانی شۆڕش به‌ یارمه‌تیی خودا و به‌ هاوڕێی و به‌شداریی دیکه‌ی هێزه‌ سه‌ربازی، ئینتیزامی، ئیتیلاعاتی و ئه‌منییه‌کانی وڵات بۆ پاسه‌وانی له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شکستی فیتنه‌ و دیارده‌ دژه‌ئه‌منییه‌کان له‌ هیچ هه‌وڵێک درێخ ناکات و داپه‌ڕی گونجاو له‌ ده‌ستووری کار داده‌نێن.
پاشتر هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ی ئێران نوێ ده‌کرێته‌وه‌.
پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران (28/03/96)
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 74976  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 8 : 33

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
موقتەدا سەدر: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان خۆکوشتنە
نوخبە ئەمریکییەکان لە سەرۆک بوونی ترەمپ بەخۆدا دەشکێنەوە
مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ڕیفراندۆم دوا ناخرێت
Rûsya ji bo HSDê Amerîkayê hişyar kir: Em ê li wan xin
گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا بۆ سەربەخۆیی دەبێت
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
ئیمکانات