ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌ مه‌به‌ستی ناچارکردنی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ دووره‌په‌رێزی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان به‌مزووانه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئۆردۆنیی "العرب الیوم"، ئه‌بوو غه‌یت ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب به‌ڵێنی به‌ ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ قاهیره‌ داوه‌ که‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی هه‌رێم بکات و ناوبراو له‌ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پاشگه‌ز بکاته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌بوو غه‌یت جه‌ختی کردووه‌ که‌ کۆمکاری عه‌ره‌ب حه‌ز به‌ دابه‌ش بوونی عێراق ناکات، به‌ڵکوو له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی یه‌کده‌نگ و یه‌کپارچه‌مانه‌وه‌ی عێراق جه‌ختی هه‌یه‌.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ قۆناغی پاش داعش له‌ عێراق پێویستی به‌ عه‌قڵانییه‌تی سیاسیی زۆر و گیانبازیی به‌رانبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ گه‌یشتن به‌ بارودۆخی سیاسیی سه‌قامگیر و یه‌کپارچه هه‌‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌موو پیلانه‌ تیرۆریستییه‌کان ببێته‌وه‌.
ئه‌بوو غه‌یت وتیشی: ده‌وڵه‌تی یه‌کپارچه‌ی فیدڕاڵ له‌ عێراق خاڵی به‌هێزی هه‌موو لایه‌ن و گرووپه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ وێنا ده‌کرێت و بێگومان چه‌ند پارچه‌ بوونی وڵات هه‌مووان له‌ پێگه‌یێکی لاواز داده‌نێت.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌ دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق که‌ له‌ ئێستادا سه‌ردانی قاهیره‌ی کردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی عێراق به‌ تایبه‌ت شه‌ڕی ئێستا له‌گه‌ڵ داعش له‌ مووسڵ گفتوگۆی کردووه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 74992  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 10 : 51

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئه‌نگێزه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان/ هۆشیار عه‌بدوڵڵا
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان خه‌ساری به‌دواوه‌ ده‌بێت
به‌داخه‌وه‌ کورده‌کان ساڵی 2005 ده‌نگیان به‌ مانه‌وه‌ له‌ عێراق دا
به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌ مانای دامه‌زراندنی وڵاتی کوردستان نییه‌
یه‌کێتی نوێنه‌ری خۆی بۆ کۆمیسیۆنی گشتپرسی ده‌ناسێنێت
هه‌ولێر مکووڕه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان
تێکڕای حزبه‌ کوردستانییه‌کان جگه‌ له‌ گۆڕان هاوڕای به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمن
داواکاریی ئه‌مریکام بۆ وه‌دواخستنی ڕاپرسی ڕه‌ت کرده‌وه‌/ دژایه‌تیی دراوسێکان له‌گه‌ڵ گشتپرسی گرینگایه‌تییێکی نییه‌
کورده‌کان چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشت دەکەن بۆ چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم
سه‌ردانی به‌مزووانه‌ی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا
هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان
وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان نه‌کردووه‌
خولیای سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق: داپه‌ڕی نیشتمانی یان گێچه‌ڵسه‌ریی ناعاقڵانه‌/ جۆرجیس کۆلی‌زاده‌
ڕه‌نگه‌ له‌بری فیدراڵیزم و سه‌ربه‌خۆیی، شه‌ڕێکی نوێ داوێنی کورده‌کان بگرێته‌وه‌
ته‌رخاندانی بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوە‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان وه‌درۆ خرایه‌وه‌
سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵوێستی خۆی هه‌مبه‌ر به‌ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ڕابگەیەنێت
به‌رپرسانی هه‌ولێر بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وێت
دیاریکردنی کاتی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نایاساییه‌
به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا تێکده‌دات
ته‌رخاندانی 6 میلیۆن دۆلار له‌ لایه‌ن هه‌ولێره‌وه‌ بۆ کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، نایاساییه‌
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ناسه‌قامگیریی‌ ناوچه‌که‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت
ڕێگه‌ مه‌ده‌ن نوێنه‌ره‌ کورده‌کان بێنه‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌
پشتیوانیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی عێراق له‌ گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
هه‌ڵوێستی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن
سه‌رکه‌وتنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ستراوە به‌ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وە
هه‌ولێر مافی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌ که‌رکووک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نییه‌
ئێران و تورکیا ڕێگای دامه‌زراندنی وڵاتی کوردستان نادەن
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، پڕۆژه‌یێکی حزبییه‌
هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان هه‌مبه‌ر گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم شه‌فاف­تر له‌ هه‌ڵوێستی به‌غدایه‌
کاردانه‌وه‌ی‌ وڵاتان له‌باره‌ی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانه‌وه‌
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق خه‌یانه‌ته‌/ دابه‌شبوونی عێراق گه‌وره‌ترین زه‌بر له‌ تورکیا ده‌دات
کورده‌کان هه‌لقۆستنه‌وه‌یان له‌ سه‌رقاڵ‌بوونی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌ڕی مووسڵدا کرد
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌دی نایەت
ئیمکانات