وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا کاتی زه‌مه‌نبه‌ندیی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیکی ڕاگه‌یاند
به‌شی تورکیا- ئه‌ڵمانیا هێز و جیهازاتی سه‌ربازیی خۆی تاکوو کۆتایی مانگی سێپتێمبێر له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجرلیکی تورکیا ده‌باته‌ده‌ره‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی دۆیچه‌وله‌ی تورکی، ئۆرزۆلافۆن درلاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ لێدوانێکدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئینجرلیک وێڕای ئاراسته‌کردنی کاتی زه‌مه‌نبه‌ندی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و بنکه‌ ئاسمانییه‌ ڕایگه‌یاند: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌ بنکه‌ی ئیجرلیک نزیک به‌ 3 مانگ درێژه‌ی ده‌بێت. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ تاکوو دوایین ڕۆژانی مانگی سێپتێمبێر ده‌خایێنێت. تا دوایین ڕۆژانی مانگی جوونی ئه‌مساڵ ئه‌ڵمانیا به‌ به‌رپرسیارێتییه‌کانی خۆی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا درێژه‌ ده‌دات. دواتریش هه‌وڵ ده‌درێت که‌ فڕۆکه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌ڵگر له‌ ماوه‌یێکی که‌مدا بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی ئازراک له‌ ئۆردۆن بگوازرێته‌وه‌. گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تۆرنادۆ و هه‌روه‌ها گرووپی پسپۆڕی ئانالیز و لێکدانه‌وه‌ی وێنه‌ ئاسمانییه‌کان کاتێکی زیاتر ده‌خایێنێت. ئه‌م کاره‌ له‌ ئه‌گێست تاکوو سێپتێمبێر درێژه‌ی ده‌بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئۆرزۆلافۆن درلاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ 7ی جوونی 2017 گه‌ڵاڵه‌ی کشانه‌وه‌ی 260 هێزی سوپای ئه‌ڵمانیا و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری تۆرنادۆی ئه‌ڵمانیا و فڕۆکه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌ڵگر له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجرلیکی تورکیا و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئۆردۆنی واژۆ کردبوو.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 75008  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 12 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
موقتەدا سەدر: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان خۆکوشتنە
نوخبە ئەمریکییەکان لە سەرۆک بوونی ترەمپ بەخۆدا دەشکێنەوە
مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ڕیفراندۆم دوا ناخرێت
Rûsya ji bo HSDê Amerîkayê hişyar kir: Em ê li wan xin
گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا بۆ سەربەخۆیی دەبێت
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
ئیمکانات