وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لجه‌زایر؛
مکووڕین له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌
به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌فریقای باکوور پاش سه‌ردانکردنی ئه‌لجه‌زایر گه‌یشته‌ مووریتانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌لجه‌زایر و مووریتانی دیدار و گفتوگۆی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولقادر مساهل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لجه‌زایر له‌ دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: به‌ستێنێکی زۆر بۆ هاوکاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تاراندا هه‌یه‌.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌لجه‌زایر و ئێران هه‌ندێ هه‌نگاویان بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ هه‌ڵگرتووه‌ به‌ڵام به‌ هێواشییه‌وه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چێت.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی مووریتانی کرد و له‌لایه‌ن ئۆسلکۆ ئه‌حمه‌د ئه‌یزید بیه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مووریتانی له‌ نواکشۆت پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێکرا و له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌ ناوچه‌ییه‌کان و پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ باس و گفتوگۆیان کرد.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 75013  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 13 : 45

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات