کاردانه‌وه‌ی ئەندامانی په‌رله‌مانی ئێران بە هێرشی مووشه‌کیی سوپای پاسداران
به‌شی ڕاپۆرت/ کوردی- ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران کاردانه‌وه‌یان به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا.
 به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران کاردانه‌وه‌یان به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا. له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ ده‌که‌ین به‌ هه‌ندێک له‌ گرینگترینی ئه‌و کاردانه‌وه‌ ناوخۆییانه‌.
ئه‌حمه‌د ئه‌میرئابادی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان
 ئه‌حمه‌د ئه‌میرئابادی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا و وتی: سوپا به‌م هێرشه‌ی نیشانی دا تاران، پاریس و له‌نده‌ن نییه‌ و پیویستیشه‌ ئێران هێرشی مووشه‌کیی خۆی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان درێژه‌ پێبدات.
ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ڵوێست نواندن دژ به‌ تیرۆریسته‌کان چاوه‌ڕوانی بڕیاری هیچ ڕێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی نابێت و هه‌ر کاتێک ئیراده‌ بکات له‌ هه‌موو شوێنێکی جیهان به‌ره‌نگاری تیرۆریزم ده‌بێته‌وه‌.
 
 
حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی
حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا و وتی: په‌یامی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌کییه‌ بۆ داعش بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزانن ئێران چ پێگه‌ و تواناییێکی هه‌یه‌.
ناوبراو وتیشی: له‌و هێرشه‌دا مۆڵگه‌ی نوێی داعش له‌ ده‌یرولزووری سووریا که‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی لۆجستیکی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیه‌یه‌ کراوه‌ته‌ ئامانج.
فه‌لاحه‌ پیشه‌ وه‌بیریشی هێنایه‌وه‌: خاڵی سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی 17 کاژمێر به‌ سه‌ر هێرشی مووشه‌کیی ئێراندا هێشتاکه‌ ئه‌مریکا و دیکه‌ی ڕۆڵگێڕانی ناوچه‌که‌ بێده‌نگن.
 
 
سه‌ییدحه‌سه‌ن نه‌قه‌وی حسێنی، وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی
سه‌ییدحه‌سه‌ن نه‌قه‌وی حسێنی، وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا و وتی: هێرشی مووشه‌کیی سوپا وڵامێک بوو بۆ گرووپه‌ ته‌کفیری و تیرۆریستییه‌کان و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی تیرۆریزمن.
ناوبراو زیادی کرد: پێویسته‌ هه‌موو گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ بزانن بڕشت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و مووشه‌کیی ئێران له‌ پێناو دابین کردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌ ده‌بێت و ئێمه‌ش بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر له‌ په‌نای هه‌موو وڵاتانی جیهاندا ده‌بین.
وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ په‌یامه‌کانی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌کییه‌ی ئێران وتیشی: یه‌که‌م په‌یام بۆ گرووپه‌ تیرۆریستی و ته‌کفیرییه‌کان بوو. په‌یامی دیکه‌ش بۆ وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزم بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنین ئێران توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ و بێده‌نگ نابێت.
 
 
موحسێن بیگله‌ری، ئه‌ندامی فراکسیۆنی ئه‌هلی سوننه‌
موحسێن بیگله‌ری، ئه‌ندامی فراکسیۆنی ئه‌هلی سوننه‌ و نوێنه‌ری سه‌قز و بانه‌ له‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاندووه‌: هه‌ڵمه‌تی دروست و گونجاوی سوپای پاسداران جێگای ستایشه‌.
بیگله‌ری زیادی کردووه‌: هه‌ڵبژاردنی کوردستان و کرماشان وه‌کوو خاڵی ده‌ستپێکی هێرشی مووشه‌کیی سوپا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ ناوچه‌ کوردنشین و سوننه‌نشینه‌کان دڵیان لای نیزام و شۆڕشه‌.
 
 
فه‌رهاد ته‌جه‌ری، ئه‌ندامی فراکسیۆنی نوێنه‌رانی ولایی
فه‌رهاد ته‌جه‌ری، نوێنه‌ری سه‌رپێڵ زه‌هاو، کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا و وتی: سه‌رکرده‌کانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ناتوانن به‌ هه‌ڵبژاردنی چه‌ند "معلوم الحال" له‌ وڵاتدا متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان به‌رنه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
ته‌جه‌ری زیادی کرد: سوپای پاسداران له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌شکۆدا هێرشی کرده‌سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆریسته‌کان و ئه‌وه‌ش په‌یامێکی له‌گه‌ڵدا بوو بۆ تیرۆریستان و وڵاتانی پاڵپشتی ئه‌وان.
ناوبراو وتیشی: توانای سوپای پاسداران ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ چه‌ند تیرۆریست ناتوانن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات دابنێن.
 
 
سه‌ییدئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری شاری سنه‌
سه‌ییدئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوێنه‌ری شاری سنه‌ کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا و وتی: وڵامی مووشه‌کیی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆریسته‌کان له‌ ده‌یرولزووری سووریا خواستی سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران بوو.
عه‌له‌وی ئاماژه‌ی به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی داعش له‌ تاران کرد و وتی: هێرشی مووشه‌کیی سوپای پاسداران وڵامێکی ده‌مکوت­که‌ر و گونجاو بوو به‌و تیرۆریستانه‌ و وڵاتانی پاڵپشتی ئه‌وان.
 
 
ڕۆحوڵڵا حه‌زره‌ت­پوور، نوێنه‌ری ورمێ
ڕۆحوڵڵا حه‌زره‌ت­پوور، نوێنه‌ری ورمێ کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له‌ پارێزگای ده‌یرولزووری سووریا پیشان دا و وتی: په‌یامی ئاشکرای هێرشی مووشه‌کیی سوپای پاسداران، سعوودیا و ڕژیمی زایۆنیی ده‌کاته‌ به‌رده‌نگ.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و هێرشه‌ مووشکییه‌ی سوپای پاسداران ده‌سه‌ڵات و برشتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی به‌ هه‌موو جیهان پیشان دا و بێده‌نگیی میدیا سعوودییه‌کان پیشان ده‌دات ڕیاز له‌و هێرشه‌ی سوپا تووشی سه‌رسووڕمان بووه‌.
 
 
پاش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 28ی جۆزەردان، سوپای پاسداران بە شەش مووشەک هێرشی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە پارێزگای دەیرەزووری سووریا و بەو هۆیەشەوە مۆڵگە و بارەگای سەربازیی داعش تێکشکێندرا و ئەو هێرشەش رەنگدانەوەی ناوخۆیی و دەرەکیی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 75014  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 13 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
موقتەدا سەدر: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان خۆکوشتنە
نوخبە ئەمریکییەکان لە سەرۆک بوونی ترەمپ بەخۆدا دەشکێنەوە
مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ڕیفراندۆم دوا ناخرێت
Rûsya ji bo HSDê Amerîkayê hişyar kir: Em ê li wan xin
گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا بۆ سەربەخۆیی دەبێت
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
ئیمکانات