خولیای سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق: داپه‌ڕی نیشتمانی یان گێچه‌ڵسه‌ریی ناعاقڵانه‌/ جۆرجیس کۆلی‌زاده‌
به‌شی وتار/ عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پڕۆژه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان هیچ چه‌شنه‌ پشتیوانییێکی ناوخۆیی، ناوچه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ نییه‌ و هه‌موو چه‌شنه‌ گێچه‌ڵسه‌رییێکی ناعاقڵانه‌ له‌م بواره‌دا ده‌توانێت خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تووشی قه‌یرانی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتیی ئیلاف له‌ وتارێکدا به‌ مانشێتی "خولیای سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کانی عێراق: داپه‌ڕی نیشتمانی یان گێچه‌ڵسه‌ریی ناعاقڵانه‌" که‌ جۆرجیس کۆلی‌زاده‌ نووسیویه‌تی ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ گفتوگۆکه‌ی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ گۆڤاری فارن پالسیدا واده‌رده‌که‌وێت به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ نییه‌ و پڕۆسه‌یێکه‌ که‌ بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی کورده‌کان به‌ سه‌ربه‌خۆیی هاتۆته‌ئاراوه‌ و چه‌شنه‌ داکۆکییێکی ناوخۆیی، حیزبی و شه‌خسییه‌ که‌ له‌ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ پشتیوانیی ته‌واوی لێناکرێت و سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ یان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ناوخۆی عێراق ئیتیفاق و ڕێککه‌وتن نه‌بووه‌.
هه‌ر ئه‌و پرسه‌ش کورده‌کان به‌ره‌وڕووی خه‌باتێکی دژوار ده‌کاته‌وه‌ تاکوو هاوکات له‌گه‌ڵ ئاڵۆزیی دۆخی سیاسیی ناوخۆی کوردستان و ڕێکنه‌که‌وتن له‌گه‌ڵ پێکهێنانی لیژنه‌یێکی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر و ئیجماعی ڕاکان بۆ هیدایه‌ت کردنی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ و مه‌ترسیی پاشهاته‌کانی بتوانن پرسی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمه‌که‌ یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌.
کورده‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌ره‌وڕووی دژواریی دۆخ و هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش زیادبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا تووشی دژایه‌تیی تورکیا له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ و هه‌روه‌هاش دژایه‌تی و تێبینیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون.
سه‌ره‌ڕای زمانی ئاشکرای بارزانی له‌و گفتوگۆیه‌دا سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسی و ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و دیمانه‌یه‌ و شرۆڤه‌کردنی به‌ گوێره‌ی کاردانه‌وه‌کان پیشان ده‌دات ئه‌و گشتپرسییه‌ پشتیوانیی وڵاتانی ناوچه‌که‌، عێراق و به‌ تایبه‌تی ئه‌مریکای له‌گه‌ڵ نییه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی حیزبه‌که‌ی (پارتی) له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی داوه‌.
دیمانه‌که‌ی بارزانی هه‌روه‌هاش پیشان ده‌دات ئه‌نگێزه‌ و داکۆکیی شاردراوه‌ له‌ پشت بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسییه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ شوبهێنراوه‌ به‌ ڕیسکێکی سیاسیی گه‌وره‌وه‌ بۆ چاره‌ی خۆنووسین. ئه‌و ئه‌نگێزانه‌ش بریتین له‌:
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی؛ بارزانی گه‌یشتۆته‌ خاڵێکی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ و سه‌رده‌می ڕۆڵگێڕیی ناوبراو و پێگه‌ی سیاسیی کۆتایی پێهاتووه‌. ناوبراو نه‌یتوانیوه‌ پشتیوانی یان پشتڕاست‌کردنه‌وه‌ی وڵاتێکی گه‌وره‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو مافێکی سروشتیی کورده‌کان به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌ و ئیتیفاقی نێونه‌ته‌وه‌ییی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕابکێشێت.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی؛ هه‌بوونی وڵاتێکی شاردراوه‌ ده‌توانێت پاشهاتی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییی له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت که‌ که‌رتی نه‌وت و وزه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و مافیایێک به‌ڕێوه‌به‌رێت که‌ زاڵ بێت له‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو به‌شه‌کانی حکوومه‌ت کۆنتڕۆڵ بکات.
سێهه‌م ئه‌وه‌ی؛ هه‌ر ئه‌و پرسانه‌ش قه‌ناعه‌ت به‌ بارزانی ده‌هێنن که‌ له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و گشتپرسییه‌وه‌ بڕیار بدات. له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا وه‌ڵامێکی ته‌واوی به‌ بڕیاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم و داخوازیی بارزانی بۆ پێکهێنانی ئیتیفاق و باس و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناوبراو نه‌داوه‌ته‌وه‌. هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌ندێک گومان و بۆچوونی سه‌باره‌ت به‌ نیاز و ئامانجی تورکیا و بارزانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان هێناوه‌ته‌ئاراوه‌ چوونکه‌ تورکیا به‌نیازه‌ پاش سه‌ربه‌خۆیی سوود له‌ نه‌وتی کوردستان وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌هاش وێده‌چێت کوردستانی عێراق له‌ باری سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌وه‌ بۆ ماوه‌یێکی درێژ به‌ بیانووی پشتیوانی و ته‌زمینی ئاسایشی ستراتێژیکی تورکیا له‌ به‌رده‌ست تورکیا، ئه‌ردۆغان و حیزبه‌که‌ی بمێنێته‌وه‌.
چواره‌م ئه‌وه‌ی؛ هه‌وڵی بارزانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌ باری ئابووری، سه‌ربازی، ئه‌منی و حه‌یاتییه‌وه‌ له‌ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی ناکرێت و ته‌نانه‌ت ژێرخانیش بۆ دابین‌کردنی پێداویستیی سه‌ره‌کیی ژیان له‌ئارادا نییه‌. هه‌روه‌هاش له‌ ئه‌گه‌رێکدا وڵاتانی دراوسێ کاری سیاسی و سه‌ربازی بۆ گه‌مارۆ و ئابلۆقه‌ی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان -ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یێنێت- بگرنه‌به‌ر ئه‌و کارانه‌ش به‌ گوێره‌ی پڕۆژه‌یێکی ئابووری و دابین‌کردنی خوارده‌مه‌نی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی گه‌ڕی یه‌که‌می سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان تۆکمه‌ نابێت.
پێنجه‌م ئه‌وه‌ی؛ هه‌رگیز ئیراده‌ی مه‌ده‌نی و حیزبی به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ خۆبه‌خشانه‌یه‌،‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هیچ پڕۆژه‌یێکی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌مه‌زراوه‌ و نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ زیاد ده‌که‌ن پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم به‌ ته‌واوه‌تی ناکات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆچی پرسی ڕیفراندۆمی به‌ شێوازی ڕه‌شنووسی سیاسی بۆ ڕای گشتی و حیزبه‌کان ئاراسته‌ نه‌کردووه‌ تاکوو چییه‌تیی گشتپرسی و ئامانجه‌کانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ و ته‌دبیر و ڕاوێژی پێویست بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی پڕۆسه‌که‌ و هه‌روه‌هاش هۆکاری یاسایی و به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌رێم، ده‌وڵه‌تی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ و ئه‌و ئامانجه‌ سه‌ره‌کییانه‌ی که‌ له‌ پشت ڕیفراندۆمه‌وه‌یه‌.
به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ده‌بێت بڵێین ئه‌گه‌ر هه‌وڵی به‌په‌له‌ و به‌کرداری ڕاسته‌قینه‌ و نیازپاکانه‌ بۆ سامان‌پێدانی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام نه‌درێت و پڕۆسه‌ی سیاسیی که‌ له‌گه‌ڵ ناکۆکی و دووبه‌ره‌کییێکی زۆره‌وه‌ به‌ره‌وڕووه‌، دووباره‌ سامانی پێنه‌درێته‌وه‌ و کێشه‌کان به‌ ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و قه‌یرانه‌ ئابووری و داراییه‌کان که‌ به‌رۆکی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گرتووه‌ و ئه‌و دیکتاتۆرییه‌ی که‌ بارزانی، گرووپ و حزبه‌که‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کوردستان سه‌پاندوویانه‌، له‌ناو نه‌چێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر کێشه‌ی لێکته‌ندراوی دزییه‌کان که‌ له‌ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ له‌ سامان و دارایی گشتیی خه‌ڵک به‌ستراوه‌، نه‌پچڕێت، چاره‌یێک جگه‌ له‌مه‌ نامێنێته‌وه‌ که‌ ژێرخانێکی ته‌واو و به‌ستێنێک بۆ ئه‌م کاره‌ بڕه‌خسێندرێت و به‌ گرتنه‌به‌ری بڕیاری عاقڵانه‌ به‌ بێ ڕیسک کردن و خستنه‌ مه‌ترسیی چاره‌نووسیی خه‌ڵک، گشتپرسی به‌ بوێری و عه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌وه‌ په‌سه‌ند بکرێت، جگه‌ له‌مه‌ به‌ به‌رده‌وامیی بارودۆخی ئێستا، ئاسایشێک چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکی کورد ناکات و به‌ ڕیسکی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسییێکی ناعاقڵانه‌ ڕه‌نگه‌ زه‌برێکی ئابووری، سیاسی و ئه‌منیی کوشنده‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان بدرێت که‌ کورده‌کان بۆ ساڵانی پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و ئه‌وکات چیتر په‌شیمانی و سه‌رزنشت کردن سوودێکی نابێته‌وه‌.
 
سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ئیلافی عه‌ره‌بستانی سعوودی
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 75016  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 14 : 26

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان خه‌ساری به‌دواوه‌ ده‌بێت
به‌داخه‌وه‌ کورده‌کان ساڵی 2005 ده‌نگیان به‌ مانه‌وه‌ له‌ عێراق دا
به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌ مانای دامه‌زراندنی وڵاتی کوردستان نییه‌
هه‌ولێر مکووڕه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان
تێکڕای حزبه‌ کوردستانییه‌کان جگه‌ له‌ گۆڕان هاوڕای به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمن
داواکاریی ئه‌مریکام بۆ وه‌دواخستنی ڕاپرسی ڕه‌ت کرده‌وه‌/ دژایه‌تیی دراوسێکان له‌گه‌ڵ گشتپرسی گرینگایه‌تییێکی نییه‌
کورده‌کان چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بانگهێشت دەکەن بۆ چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم
سه‌ردانی به‌مزووانه‌ی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا
ڕه‌نگه‌ له‌بری فیدراڵیزم و سه‌ربه‌خۆیی، شه‌ڕێکی نوێ داوێنی کورده‌کان بگرێته‌وه‌
لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بارزانی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات
ڕیفراندۆم یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پرسی جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ عێراقه‌
ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی نابێت
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌
ته‌رخاندانی بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوە‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان وه‌درۆ خرایه‌وه‌
سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدییە بۆ تورکیا‌
له‌گه‌ڵ بارزانی سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم گفتوگۆم کردووه‌/ هه‌لخوازیی هه‌رێم له‌ بارودۆخی خراپی عێراق دروست نییه‌
ده‌بێ گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت
هۆشداریی ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان
کاردانه‌وه‌ی تورکیا به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵوێستی خۆی هه‌مبه‌ر به‌ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ڕابگەیەنێت
به‌رپرسانی هه‌ولێر بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێکبکه‌وێت
دیاریکردنی کاتی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نایاساییه‌
کورده‌کانی عێراق له‌ چه‌که‌ ئه‌ڵمانیاییه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی که‌ڵک وه‌رده‌گرن
به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ بێ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها دروشمه‌
کورده‌کان براوه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و سووریان
به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا تێکده‌دات
ته‌رخاندانی 6 میلیۆن دۆلار له‌ لایه‌ن هه‌ولێره‌وه‌ بۆ کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، نایاساییه‌
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ناسه‌قامگیریی‌ ناوچه‌که‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت
ڕێگه‌ مه‌ده‌ن نوێنه‌ره‌ کورده‌کان بێنه‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌
پشتیوانیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی عێراق له‌ گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
هه‌ڵوێستی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان
وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن
سه‌رکه‌وتنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ستراوە به‌ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وە
هه‌ولێر مافی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌ که‌رکووک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نییه‌
یه‌کێتیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌رێم هۆشداری دا
ئێران و تورکیا ڕێگای دامه‌زراندنی وڵاتی کوردستان نادەن
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، پڕۆژه‌یێکی حزبییه‌
ئیمکانات