سه‌ربازێکی سوپای تورکیا له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ PKK کوژرا
به‌شی تورکیا- له‌ شه‌ڕ و پێکدادانی سوپای تورکیا و ئه‌ندامانی PKK له‌ ناوچه‌ی نه‌زمییه‌ی دێرسیمدا سه‌ربازێک کوژرا و دوو سه‌ربازی دیکه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێرانه‌وه‌ له‌ یه‌نی شه‌فه‌ق، به‌پێی سه‌رچاوه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ پارێزگای دێرسیم، سه‌ربازێکی سوپای تورکیا له‌ شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کوژرا.
به‌رپرسێکی ناوچه‌یی که‌ نه‌یه‌ویست ناوی بدرکێندرێت به‌ میدیاکانی وت: له‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا که‌ له‌ ناوچه‌ی نه‌زمییه‌ له‌ پارێزگای دێرسیم ڕووی داوه‌ سه‌ربازێک کوژرا و دوو سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌ وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ ئاگاداره‌ سه‌ربازانی بریندار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی دێرسیم گواستراونه‌ته‌وه‌ و ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاو له‌گه‌ڵ پشتیوانی هێزه‌ ئاسمانییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی ڕاودونانی هێزه‌کانی PKK ده‌ستی­پێکردووه‌.
هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ حه‌فته‌کانی ڕابردوو هه‌وڵی سه‌ربازیی خۆیان له‌ پارێزگاکانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا توند کردووه‌ و شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی PKK ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 75017  |  به‌روار: ۱۳۹۶/۳/۲۹  |  کاتژمێر: 14 : 27

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات